CHAPTER. 13

2.2K 159 38
                                    


"کەواتە دەڕۆم."
"نەخێر، ئەوە هیچ پێویست ناکات." من ڕاستەوخۆ وەڵامی یوونگیم دایەوە کە ڕوخساری لە پرچمدا حەشاردابوو.
"پێویست دەکات، منیش بم دڵخۆش نابم ئەگەر کەسێک  کچەکەم لە دەستم دەربێنێت بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندیم." یوونگی بە هێمنی گوتی وە سەری بەرز کردەوە بۆ ئەوەی ڕوومەتم ماچ بکات.
"چی ئەگەر هەڵەت بەرامبەر بکەن؟ ئەوان زۆر بێ ڕێزن." من بە خەمخۆریەوە گوتم. "ئەو کاتە دەتفڕێنم وە کەسیش ناتوانێت ڕێگەم لێ بگرێت." من دەستم کرد بە پێکەنین لە کاتێکدا یوونی گازێکی لە گوێم گرت. "بۆ کوێ دەمفڕێنی؟" من پرسیم بە پێکەنینەوە.

"تۆ ناوی شوێنێک بێنە وە من دەتبەم. دەتەوێت بڕۆیت بۆ سەر مانگ؟ کەشتیەکی ئاسمانی دەکڕم و دەتبەم."
وشەکانی پەپولەکانی گەدەمی بەخەبەر هێنا وە ڕومەتەکانم سوور هەڵگەڕان. "دەبێت کارمان چی بێت لەسەر مانگ!؟" من بە پێکەنینەوە پرسیم لە کاتێکدا یوونگی بەردەوام بوو لە گازگرتن لە ملم.
"ئەو کاتە دەبین بە یەکەم بونەوەر کە یانەی بەرزی میلی لەسەر مانگ ئەنجام دابێت." ئەو بە دەنگێکی نزمەوە لە گوێمدا گوتی. دەستەکانی لەسەر کەمەرم گرت وە شوێنی گازەکانی لەسەر ملم ماچ کرد کە دڵنیام ئێستا مۆر بووبوون.

ڕوومەتەکانم سوور هەڵگەڕان وە چاوەکانم فراوان بوونەوە.
"دادی! چۆن شتی لەو شێوەیە دەڵێیت!؟" من بە شەرمەوە گوتم لە کاتێکدا تێبینی خزمەتکارەکانم کرد کە سەرقاڵی خاوێن کردنەوەی ژوورەکە بوون.

ئێستا دوو ڕۆژ دەبێت کە لەگەڵ یوونگی دەمێنمەوە، دوای ئەوەی ئەم ماوەیە بەردەوام بووم لە بانگ کردنی بە ناوی خۆی لە بەرچاو خزمەتکارەکاندا یوونگی جەختی لەوە کردەوە کە بە دادی بانگی بکەم، سەرەڕای ئەوەی کە گوتم ئەوە شەرمەزاریە.
بینیم کە یەکێک لە خزمەتکارەکان ڕوومەتی سوور هەڵگەڕاوە
وە ڕاستەوخۆ زانیم کە گوێی لە قسەکانی یوونگی بووە.
لە وەڵامدا یوونگی دەستی کرد بە پێکەنین وە پرچمی لە دەستیدا گرت_ کە هەموویم کردبوو بە پەلکەیەکی شل_ وە بۆ لێوەکانی بردی بۆ ئەوەی کە ماچی بکات.

"ئەوان زۆر لەوە خراپتریان بینیوە، دڵنیام کە قسەکانی من شتێکی نوێ نیە بۆ ئەوان، شەکرەکەم." ئەو بە خەندەیەکی نەرمەوە گوتی. "خراپتر وەکو چی؟" من پرسیم بە بێتاوانیەوە.
پێشبینیم کرد کە بڵێت ئەوان پێشتر بە ڕووتی ئەویان بینیوە یاخود ناچار بوون کە خزمەتی بکەن کاتێک سەرخۆش بووە بەڵام--"با بڵێین من و هاوسەرە کۆنەکەم زۆر گرنگیمان بە کات و شوێنی کارەکانمان نەداوە."

گرێی غیرە و دڵ پیست وەکو بەرد دەمارەکانی گرتم وە خەندەکەی سەر ڕوخسارم توایەوە. "ئۆ..وایە." من بە هێمنی گوتم لە کاتێکدا بە تەواوی هێزم هەوڵم دەدا کە غیرە لە دەنگمدا دەرنەکەوێت.
تێبینی خزمەتکارەکانم کرد کە بە شێوازێکی سەیرەوە تەماشایان کردم بەڵام ڕاستەوخۆ سەریان داخست وە یەک بە یەک لە ژوورەکە چوونە دەرەوە.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now