CHAPTER. 25

1.2K 161 32
                                    


”تۆ چی دەکەیت!؟" جادوگەرەکە بە توڕەییەوە پرسی کاتێک من دەرگای ژوورەکەم لە دوای خۆمەوە داخست.

من بە هێمنی ئاوڕم دایەوە وە بەرەو ڕووی ئاڤیلن ڕۆشتم.
”چوار ساڵ لە زانکۆی بەشی یاسا خوێندوومە، وە هەموو ساڵەکان پلەی یەکەمم بەدەست هێناوە.” من گوتم لە کاتێکدا تەماشای چاوە فراوانەکانی ئەوم دەکرد.
”ئێ؟ من چیت لێ بکەم؟ لێرە بڕۆ دەرەوە!" ئەو بە توندی گوتی لە کاتێکدا هەنگاوی بەرەو دواوە دەنا.
”یاخود هاتویت هەڕەشەم لێ بکەیت؟" ئەو پرسی لە کاتێکدا خەندەیەکی بچوک لەسەر ڕوخساری دروست بوو. ”تەنانەت ئەگەر خۆشت کەیسی ئەو شێتە وەربگریت ناتوانیت ڕزگاری بکەیت.” ئەو بە شەیتانیەوە گوتی.

”ئەو نەفرەتیەی هەموو ڕۆژێک ئازاری منی دەدا دەبێت باجی هەڵەکانی بداتەوە. هەرگیز ڕێگە نادەم ڕزگاری ببێت.” ئەو گوتی.
من هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی ”لەبیرت کرد کە من بەشی یاسام خوێندووە.” من دیسانەوە ڕامگەیاند بە سادەیی.
لە وەڵامدا ئەو پێکەنی بە سوکایەتیەوە.
”ئەوە ڕزگارت ناکات گیانەکەم.” ئەو بە پێکەنینەوە گوتی.

”ماددەی *********** و ********** بەکار دەهێنترێت وەکو ئازارشکێن بۆ ئاژەڵە ماڵیەکان. بێهۆشیان دەکات وە بۆ ماوەیەکی زۆر دەیانخەوێنێت. ” من بە هێمنی گوتم وە تەماشام کرد کە وردەوردە خەندەکەی سەر لێوەکانی ئاڤیلن توایەوە. ”تۆ باسی چی دەکەیت؟" ئەو بە سەرلێشێواویەوە پرسی.
”ئەگەر بێت وە مرۆڤێک ئەو دەرمانە بۆ ماوەیەکی زۆر بە بەردەوامی بەکار بهێنێت ئەوا زیاتێکی زۆری پێ دەگەێنێت.
وە بەکار هێنانی ئەو دەرمانە لەسەر کەسانیتر بەبێ ئاگای ئەوان بە تاوانی ژەهرخوارد کردنی کەسێک دەژمێردرێت. تاوانبار، شەش بۆ دە ساڵ زیندانی دەکرێت بە پێی ئەو زیانانەی بە کەسی بەرامبەری گەیاندووە.” من بە سادەییەوە ڕوونم کردەوە.

”تۆ شێتیت؟ ئەمە چیە لای من باسی دەکەیت؟! لێرە بڕۆ دەرەوە!" ئەو هاواری کرد بە سەرمدا لە کاتێکدا هەوڵی دەدا کە ترسەکەی بشارێتەوە.
”سزای تاوانبار بەپێی چەند خاڵێک زیاد دەکات. یەکەمیان ئیفلیج کردن یان لەکارخستنی ئەندامێک یان کۆ ئەندامێکی کەسی بەرامبەر کە سزاکە بۆ ماوەی سێ ساڵ زیاد دەکات. دووەمیان بریتیە لە ماوەی بەکارهێنانی ئەو دەرمانە لەسەر کەسی بەرامبەر کە لە پشکنینی خوێندا دەردەکەوێت. وە ئەوەش هەموو مانگێک بەرامبەر بە ساڵێکی زیندانە.”
من دیسانەوە هەنگاوم بەرەو پێشەوە نا وە خۆمم بە تەواوەتی لە ئاڤیلن نزیک کردەوە.

”جوان گوێ لە من بگرە... هەر ئێستا دەڕۆیت وە سکاڵاکە لادەبەیت و داوای لێبوردن لە میدیا دەکەیت.” من بە دەنگێکی مەترسیدارەوە ئاگادارم کردەوە.

”تۆ خۆت بە کێ دەزانیت؟ هەڕەشە لە من دەکەیت؟ هەر خۆی بە چ مافێکەوە لە پێشم وەستاویت؟" ئەو بە توڕەییەوە گوتی.
”خزمەتکارەکە لە مالەکەمدا دەستبەسەر گیراوە وە ئامادەیە کە گەواهی لەسەر کارە چەپەڵەکانت بدات. وێنەی ئەو چێک’ەم پێیە کە تۆ پێشکەشی ئەوت کردووە بۆ ئەوەی یوونگی ژەهرخوارد بکات وە دەرمانەکەشم لایە. تەنها چەند پشکنینێک دەمێنێت کە دادگا لە یوونگی وەردەگرێت وە هەموو ژیانت وێران دەبێت.” من بە خەندەیەکی بچوکەوە ڕوونم کردەوە لە کاتێکدا دەستم بە کراسەکەی ئاڤیلنەوە گرت بۆ ئەوەی دوور نەکەوێتەوە.

”هەر ئێستا سکاڵاکە هەڵدەوەشێنیتەوە ئەگینا خودا شایەدم بێت ڕێگە نادەم بە سەلامەتی لە ژێر دەستم دەربچیت.” من ئاگادارم کردەوە.
ترس هەموو ڕوخساری ئاڤیلنی گرتەوە وە چاوەکانی فراوان بوونەوە. ”تۆ درۆ دەکەیت! من هیچ شتێکم نەکردووە!" ئەو جەختی کردەوە.

”هەست ناکەیت کەمێک درەنگە بۆ ئەوەی ڕاستیەکان ڕەت بکەیتەوە؟" من بە خەندەیەکی بچوکەوە پرسیم.
”بە نەفرەت بیت! تۆ مافت نیە هەڕەشە لە من بکەیت!" ئەو هاواری کرد.
من چاوەکانم داخست وە هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی. بە هێمنی بەرەو دواوە ڕۆشتم وە لەسەر جێگەکەی دانیشتم.
”بە کاتی خۆت.” من بە سادەییەوە گوتم.

بۆ چەند ساتێک بە شڵەژاوی لە مێشکی خۆیدا بیری لە قسەکانم کردەوە وە بە خێرایی لە من نزیک بوویەوە وە لە تەنیشتم دانیشت. ”دڵنیام کە لە من تێدەگەیت، ئێمە هەردووکمان هەمان ئامانجمان هەیە. دەبێت تێبگەیت ئەگەر ئەوم ناچار نەکردایە کە ئازارم پێ بگەێنێت ئەوا هەرگیز بەشی خۆمم لە سامانەکەی وەرنەدەگرت لە جیا بوونەوەکەدا.” ئەو بە هیوایەکی زۆرەوە بۆ منی ڕوون کردەوە.

من بە هێمنی لە شوێنی خۆم هەستامەوە وە بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم. ”بە کەیفی خۆتە، لە دادگا دەتبینمەوە.” من بە هێمنی گوتم وە دەستم بۆ دەسکی دەرگاکە برد.
”بوەستە! تکایە ئەم کارە مەکە!" ئەو پاڕایەوە.
من ئاوڕم دایەوە وە بە خەندەیەکی بچووکەوە تەماشام کرد.
”خۆت دەزانیت دەبێت چی بکەیت.” من گوتم.
ئەو بۆ ساتێک بێدەنگ بوو بەڵام لە کۆتایدا سەری بە بەڵێ لەقاند وە موبایلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا.

ئەو پەیوەندی بە کەسێکەوە کرد وە سکاڵاکەی هەڵوەشاندەوە.

”ئافەرم، کەواتە کاری ئێمە لێرە تەواو بوو.” من بە شیرینیەوە گوتم. وە ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی لە ژوورەکە بچمە دەرەوە.

”بوەستە!"  من وەستام. ”هەموو بەڵگەکان دەسڕیتەوە وانیە؟" ئەو بە دوودڵییەوە پرسی. من خەندەیەکم کرد.

”نەخێر، لەوانەیە ڕۆژێکی تر پێویستیم پێی هەبێت.” من دیسانەوە پشتم لەو کرد کاتێک هەموو ژیانی لە بەرچاویدا تێکشکا.

<<<<<<<<<<<

”چاوەکانت بکەوە، شەکرەکەم. ” خەندەیەک لەسەر لێوەکانم دروست بوو کاتێک هەستم بە لێوەکانی کرد لەسەر ڕوومەتم وە بۆم دەرکەوت کە ئەو دەنگە خەون نەبوو.
چاوەکانم کردەوە بۆ ئەوەی ڕووخساری یوونگی ببینم کە بە خەندەیەکی شیرینەوە تەماشام دەکات.

”دەزگیرانەکەم بیری منی کردبوو؟"

”زۆر زۆر بیری تۆی کردبوو.” من وەڵامم دایەوە لە کاتێکدا باڵەکانم لە ملی ئاڵاند.
















[9/1/2024]

[800 words]








𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now