CHAPTER. 12

1.7K 167 166
                                    

بە خەبەر هاتم لە ژوورێکدا کە ژوورەکەی خۆم نەبوو. سەرەتا چەند جارێک چاوەکانم داخست و کردمەوە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی دەوروبەرم ببینم. هەستم بە قورساییەک کرد لەسەر کەمەرم وە ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی یوونگی ببینم کە لە تەنیشتم خەوتووە و منی لە باوەش کردووە.
دیسانەوە چاوەکانم داخستەوە وە کردمەوە ئەمجارەیان ڕووداوەکانی دوێنێم بیر کەوتەوە.

هەر کە گەشتین بە ماڵەکەی یوونگی, خزمەتکارەکان نانی ئێوارەیان ئامادە کردبوو وە دوای ئەوەی نانمان خوارد یوونگی یارمەتی دام کە گەرماوێک بکەم و دوای ئەوە منی لەسەر جێگەکەی بەجێهێشت و ڕۆشت بۆ ئۆفیسەکەی.
دەرمانە ئازار شکێنەکان کاریان لە من کردبوو بۆیە ڕاستەوخۆ خەو منی بردەوە پێش ئەوەی یوونگی لە کارەکانی تەواو ببێت.

هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی وە خەندەیەک لەسەر لێوەکانم دروست بوون لە کاتێکدا تەماشای ڕوخسارە خەوتووەکەی یوونگیم دەکرد. دەستم بەرز کردەوە وە بە نەرمی پەنجەم بە برۆکانیدا هێنا.
تێبینیم کرد کە خەندەیەکی بچوک لەسەر ڕوخساری دروست بوو. ئەو بەخەر هاتووە.
ڕوخسارم نزیک کردەوە وە ڕوومەتیم ماچ کرد. پێش ئەوەی بتوانم هەستمەوە دەستی لە کەمەرم توند کرد و منی بۆ باوەشی خۆی ڕاکێشا.
"بەیانیت باش، شەکرەکەم. " ئەو بە دەنگێکی خەواڵوویەوە گوتی لە کاتێکدا چاوی ماچ کردم. "بەیانیت باش." من بە خەندەیەکەوە وەڵامم دایەوە.

"ئێستا باشیت؟ ئازارت هەیە؟" یوونگی سەری بەرز کردەوە بۆ ئەوەی لە سەرەوە تا پێیەکانم بپشکنێت. وە وەک ئەوە بیری کەوتبێتەوە ئازارم پێگەشتووە دەستەکانی لەسەر کەمەرم شل کردەوە.
"کەوتنی زۆر لەوە خراپترم کردووە."من بە خەندەیەکی نەرمەوە وەڵامم دایەوە. لە کاتێکدا پشتم ڕێک کردەوە وە تێبینی ژوورەکەی یوونگیم دا.

ئەو ماڵێکی زۆر گەورەی هەیە وە تەنها کەمێک لە دەرەوەی شارە بۆیە دارستانێکی چڕ دەوری داوە.
دوێنێ شەو زۆر تێبینی ژوورەکەم نەکرد بەڵام ئێستا کە دەیبینم لە ژێر ئەو ڕووناکیەی لە جامە گەورەکانەوە دێت. هەموو شتێک ڕەنگی ڕەشە، لە دیوارەکانیەوە بۆ ماربڵی زەویەکەی و تەنانەت پۆشەری جێگەکەیشی ڕەنگی ڕەشە.
"ڕەنگە دڵخوازەکەت ڕەشە.." من گوتم لە کاتێکدا یوونگی ڕوخساری لە نێو پرچمدا حەشاردا وە بە قووڵی بۆنی کردم.
"ماڵەکە نوێیە وە ڕەنگەکەی بە تایبەتی دیاریم کردووە." ئەو بە هێمنی لە گوێمدا گوتی. "ڕەنگەکە هێورم دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی کەسێکی دڵخوازم بەبیر دەهێنێت."ئەو بەردەوام بوو.

گرێیەک لە دڵمدا دروست بوو کە بە غیرە کردن دەیناسمەوە. خەندەکەی ڕووخسارم توایەوە لە کاتێکدا بیرم لەو کەسە دڵخوازە کردەوە کە یوونگی باسی کرد.
"کەسێکی دڵخواز؟" بە تەواوی هێزم هەوڵم یا کە دڵپیسیەکەم لە دەنگمدا بشارمەوە بەڵام دیار بوو کە سەرکەوتوو نەبووم کاتێک یوونگی دەستی کرد بە پێکەنین.
"هەر بەڕاست ئەو ڕەنگە هیچت بەبیر ناهێنێتەوە؟" ئەو بە پێکەنینەوە پرسی لە کاتێکدا بە دەستی ئاماژەی بۆ نەخشی سەر ریوارەکە کرد.
من بە سەر لێ شێواویەوە تەماشای دیوارەکەم کرد. "منیش ئەو کەسە دەناسم؟" من پرسیم وەکو گەمژەیەک.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now