CHAPTER 40.

1.1K 140 106
                                    


”تۆ گاڵتە بە من دەکەیت؟!"
ڕووخسارم لە دەستەکانمدا شاردەوە لە کاتێکدا کاتلینا بە پەشۆکاویەوە تەماشای دەکردم. ”بەو شێوەیە نیە.” من هەوڵمدا خۆم ڕوون بکەمەوە.
”بەڕاست؟ کەواتە من دەمەوێت بزانم، بە چی شێوەیەکە؟” کاتلینا بە توڕەییەوە گوتی.

من سەرم بەرز کردەوە. ”ئێمە قسەمان کرد وە بەنیازم وانەیەکی فێر بکەم.” چاوەکانم بە بەردەوامی تەماشای هەردوو سەری هۆڵی نەخۆشخانەکەی ئەکرد. نەیت دیار نیە بەڵام هەرگیز ناتوانم دڵنیا بم.
”ڤیڤیان ئازیزەکەم، تۆ ئەسپسواریت، نەک وانەبێژی جوگرافیا. فێرکردنی ئەو پیاوە چل ساڵانە کاری تۆ نیە!" کاتلینا بەردەوام بوو لە سەرزەنشت کردنم.
”دوای هەموو شتێک ڕێگەی پێ دەدەیتەوە بێتە ناو جێگاکەت؟" من هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی بە هیوای ئەوەی گرێیەکەی گەرووم نەمێنێت. ”تەماشای ئەوە بکە!" ئەو بە توڕەییەوە گوتی لە کاتێکدا تەماشای پەڵە مۆرەکانی سەر ملی دەکردم. ( هەر باش بوو یوونگی شوێنی دەستی بە پەڵەکانه لێوی شاردبوویەوە، ئەگینا ئێستا کاتلینا هەتاوەکو وێزگەی پۆلیس نەدەوەستێندرا.)

هەست بە گریان دەکەم، بە بەردەوامی چاوەکانم دەجوڵێنم تەنها بۆ ئەوەی فرمێسکەکانی کە دروست دەبن وشک ببنەوە.

کاتلینا بۆ چەند چرکەیەک تەماشای کردم پێش ئەوەی تێبینی بکات. ئەویش هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی وە دەستی منی بە توندی گرت. ”دەزانم کە ئەمە سەختە، سوێن دەخۆم کە منیش دەمەوێت بەختەوەر بیت، دەمەوێت دڵخۆش بیت. بەڵام دەترسم، وە دەبێت تۆش بترسیت. ئەو ئازاری تۆی دا. بە ڕادەیەک کە بۆ چەند مانگێک تەنانەت نەمدەتوانی تەماشات بکەم بەبێ ئەوەی ویژدانم ئازارم بدات.
نامەوێت بەو شێوەیە بتبینم.” لە چاوەکانیدا دەمبینی کە بەڕاستی هەست بە خراپی دەکات بۆم.

بەبێ ئەوەی بتوانم بیوەستێنم فرمێسک بە چاوەکانمدا هاتە خوارەوە وە باوەشم بە هاوڕێکەمدا کرد.
هەموو شتێک زۆر ترسناکە کە لە چاوەکانی کاتلیناوە تەماشای دەکەم. بەڵام لە هەمان کاتدا ناتوانم بەم شێوەیە بژیم.

ئەم بەیانیە دوای ئەوەی بە تەنها بەخەبەر هاتم، تێگەشتم کە یاک ساڵە بە چ ئازارێکەوە دەژیم. ئەو قورسیەی سەر دڵم کە وامدەزانی خەمباری لەدەستدانی منداڵەکەمە، هەمووی تەنها تەنیایم بوو.
بە دڵنیاییەوە هیچ کەسێک تەنیا نیە کاتێک هاوڕێ و هاوماڵێکی وەکو کاتلینای هەبێت. بەڵام من بیری ئەوەم دەکرد کە ئەم بەیانیە لەگەڵ یوونگی هەمبوو.
بیری باوەشیم دەکرد، بیری دەنگیم دەکرد.
بیری ئەو هەستەم دەکرد، هەستی گرنگی، هەستی خۆشەویستی. وەک ئەوەی کەسێک منی دەوێت.

”دەزانم کارێکی گەمژانە دەکەم، بەڵام....” تەنانەت خۆشم نەمدەزانی چی بیانویەک بێنمەوە بۆ هەڵسوکەوتەکانم.
”ڤیڤیان، گیانەکەم.” کاتلینا پاڵی دایەوە بە کورسیەکەیدا.
”ئێستا زۆر گەمژە دەردەکەویت لە پێش چاوم، بەڵام هەرگیز لەو شێوەیە مەبە. دەتوانیت بڕۆیت و پیاوێک بکوژیت وە دڵنیابە کە من لەوێدا ئامادە دەبم بۆ ئەوەی جەستە مردووەکەی بشارمەوە لەگەڵتدا. بزانە کە لە هەموو بڕیارێکی گەمژاندا، من لەگەڵتم.” خۆمم پێ نەگیرا وە دەستم کرد بە پێکەنین لە کاتێکدا فرمێسکەکانم دەسڕی.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now