CHAPTER. 10

1.5K 150 21
                                    

"ڤیڤیان؟ گوێت لە منە؟" دەنگیکی ناسراو بوو، دەنگێک کە هەموو ڕۆژێک دەیبیستم. "چاوەکانت بکەوە، تکایە." هەستم بە دەستە ساردەکانی کرد لەسەر ڕوومەتم.
"ڤی؟ چاوەکانت بکەوە بچکۆلانەکەم. " ڕاستەوخۆ لەگەڵ بیستنی دەنگی هەستم بە بۆنی پێرفیومە تیژەکەی ماکسین کرد.

وردەوردە لەگەڵ بیستنی پاڕانەوەکانی کاتلینا و ماکسینی برام چاوەکانم کردەوە. ڕاستەوخۆ ڕوخساری ئەوانم بینی وە تێبینی ئەوەم کرد کە لە ژوورەکەی خۆمدا نیم.
"دەمبینیت، گیانەکەم؟" کاتلینا بە پەرۆشیەوە پرسی لە کاتێکدا هەستایەوە و خۆی لە من نزیک کردەوە.
خەندەیەک لەسەر لێوەکانم دروست بوو وە سەرم بە بەڵێ لەقاند.

خەندەکەم زۆری نەخایاند کاتێک هەموو ڕووداوەکانی ئەمڕۆم بیر کەوتەوە. بە شڵەژاوی لە شوێنی خۆمدا هەستامەوە وە بە ترسەوە هەموو ژووری قاوشەکەم پشکنی.
"سامسۆن؟! ئەو چۆنە؟ من چی دەکەم لێرە؟! بمبەن بۆلای سامسۆن!!" من هاوارم کرد لە کاتێکدا براکەم دەستەکانی لەسەر شانم دانا بۆ ئەوەی لە شوێنی خۆمدا بمهێڵێتەوە.
"ئەو باشە، لە نەشتەرگەری دەرچووە وە هێشتا لە ژێر بەنجدایە. دکتۆرەکان گوتیان کە هەو حاڵی زۆر باشە وە تەنها چەند هەفتەیەک پشووی دەوێت." کاتلینا بە خێرایی ڕوونی کردەوە لە کاتێکدا دەستەکانی منی بە توندی گرت.
"تکایە هێمن بەرەوە، حاڵی تۆ خراپترە. دکتۆر گوتی کە تووشی بێهێزی بوویت لەم هەفتەیەدا وە کاتێک کە بوورایتەوە ئازارت بە پشتت گەیاندووە." ماکسین لەولایەوە بە توندی ئاگاداری کردمەوە.

دڵم هێور بوویەوە وە هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی. تەنها لەو کاتەدا هەستم بە ئازارێک کرد لە پشتمدا.
"ئەوە زۆر باشە. زۆر باشە." من لە خۆمەوە گوتم لە کاتێکدا وەکو شێتێک قسەم بۆ خۆم دەکرد و خۆمم هێور دەکردەوە.
"من گومانم هەبوو کە تۆ نەخۆشیت، ڕەنگت زۆر زەرد بوو وە لاواز بوویت. چۆن دەبێت هێندە بێخەم بیت لە تەندروستی خۆت؟" کاتلینا وەکو دایکێکی خەمخۆر گوتی لە کاتێکدا بە چاوە تەڕەکانی تەماشای کردم. دەستی لەسەر ڕوومەتم دانا وە لێوی دەستی کرد بە لەرزین.
"هەرگیز بەو شێوەیە نەمترسێنیت. تێدەگەیت؟!" ئەو گوتی لە کاتێکدا دەنگی شکا وە فرمێسک بە چاوەکانیدا هاتە خوارەوە.

"تکایە بمبورە. من ئێستا باشم خەم مەخۆ." من گوتم لە کاتێکدا دەستەکانم کردەوە وە باوەشم بە ئەودا کرد.
لەپڕدا دەرگای قاوشەکە کرایەوە وە هاوسەرەکەی ماکسین هاتە ژوورەوە. "ئۆ، تۆ بەخەبەر هاتیت؟ ئێستا چۆنیت گیانەکەم؟" "'مارلین' بە دەنگێکی شیرینەوە گوتی لە کاتێکدا هاتە پێشەوە باوەشی بە مندا کرد.
"من باشترم، سوپاس بۆ هاتنت." من بە دەنگێکی لاوازەوە گوتم.

'مارلین' تاکە کەسە لە خێزانەکەمدا کە زۆرم خۆش دەوێت، تەنانەت زیاتر لە براکەم. ڕاستە ئەوان خێزانی منن بەڵام هەمیشە بە چاوێکی خراپ تەماشای منیان کردووە. هەمیشە من کەسە نەبیستراوەکە بووم لە ناویاندا. بەڵام مارلین هەرگیز بەو شێوەیە نەبووە لەگەڵم. ئەو زۆر زۆر لە هاوسەرە کۆنەکەی ماکسین میهرەبانترە وە هەرگیز وەکو زڕ-دایکەکەم هەڵسوکەوت ناکات.
لە کاتی زانکۆ ئەو هەمیشە دیاری بۆ دەکڕیم و بە هەموو شێوەیەک یارمەتی دەدام. ئەو وەکو ئەو خوشکە وایە کە هەرگیز نەمبووە.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now