CHAPTER. 28

985 139 21
                                    


”تەنها کەمێکیتر بخۆ.” کاتلینا تەماشای خواردنەکەی بەردەستی کردم کە بە دەگمەنی دەستم لێدابوو. دوای ئاژاوەکەی ئەمڕۆ کەمێک ماندوو بووم بۆیا توانیم کە کەمێک خواردن بخۆم.

”تەنها ئەوەندەم پێ دەخورێت.” من بە هێمنی گوتم لە کاتێکدا کەمێک لە ئاوەکەم خواردەوە. ”ئێستا هەستت چۆنە؟" ئەو بە خەمخۆریەوە پرسی.
”باشم، ئەوە تەنها کاردانەوەی جەستەم بوو بە ڕووداوەکان، ئەمجا شەوی پێشوو لەگەڵ تۆ چەند بیرەیەکی زۆرم خواردەوە.” من ڕوونم کردەوە، دەستی کاتلینا'م گرت بۆ ئەوەی دڵنیای بکەمەوە کە ڕاستییەکە دەڵێم.
ئەو سەری لەقاند وە خواردنەکەی لە بەردەستم لادا.

”ئەمڕۆ زۆر بەکێشە بوو.” من پێکەنیم لە کاتێکدا کاتلینا پاڵی دایەوە بە جێگەکەمدا. ”بەس نەبوو ئاگاداری تۆ دەبووین، بەڵام بەڕێزت بڕیارت دا کە دەتەوێت ببیت بە زۆرانباز.” من بەردەوام بووم لە پێکەنین وە کاتلینا بۆکزی بە هەوادا دەوەشاند.
لە پڕدا دەرگاکەی کرایەوە وە مارلین بە خەندەیەکی درەوشاوە هاتە ژوورەوە. ”لە نهۆمی خوارەوە خراپ قەوماوە.” ئەو بە پێکەنینەوە گوتی.

”چی بووە؟" کاتلینا هەستایەوە. ”بەڕێز ڕۆدریگاس ئاگر بە ملیۆنێک دۆلار دەفرۆشێت، وە دونیان بەسەر جادوگەرەکەدا وێران کردووە.” ئەو بە خێرایی گوتی.
من چاوەکانم سووڕاند. بە دڵنیاییەوە ئەوە ڕوودەدات.
ئەوە نیە کە باوکم هەست بە خراپی دەکات بۆ من، ئەو تەنها پێی ناخۆشە کە دەزانێت هاوسەرەکەی هێندە دەسەڵاتی بەسەریەوە هەیە. وە هەرچی کاتێک ئەو شتەی بیر دەکەوێتەوە کە بووە بە هۆی مردنی دایکم بەو شێوەیە شەڕ دەفرۆشێت.

”بە هەر حاڵێک، ماکسین گەڕایەوە؟" من پرسیم.
مارلین سەری بە نەخێر لەقاند وە لەسەر لێواری جێگەکەم دانیشت. ”پەیوەندیم پێوە کرد وە گوتی کە دوای کار دەڕوات بۆ وێزگەی پۆلیس.” ئەو ڕوونی کردەوە.
من هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی وە بەردەوام بووم لە خواردنەوەی ئاوەکەم.
”باشە هەر بەڕاست ئەو پیاوە چۆن کارە چەپەڵەکانی میڕاڵدی دۆزیەوە؟" مارلین بە پەرۆشیەوە پرسی.
”بە دڵنیاییەوە ئەو هیچ نازانێت، من خۆم ئەو شتانەم دەزانی.” من پێکەنیم. ”ئەمجا دەتوانیت بە ناوی بانگی بکەیت، گازت لێ ناگرێت.” من بە پێکەنینەوە گوتم.

”دەزانم، بەڵام ماکسین بێزار دەبێت کە ناوی دەهێنم بۆیا ڕاهاتووم کە بەو شێوەیە بانگی بکەم.” مارلین بە خەندەیەکی بچوکەوە گوتی.
”بۆستە بۆستە! تۆ چۆن بەو شتانەت دەزانی؟" کاتلینا بە سەرلێشێواویەوە پرسی.
”دایکم چەند نامەیەکی بۆ من نووسیبوو پێش ئەوەی.......” من کەمێک وەستام لە کاتێکدا گرێیەکی قوڕگم قوتدا.
”بەڵی، وە ئەو نامانەی لەلای هاوڕێیەکی دانابوو. هاوڕێیەکە بە تەواوەتی نامەکانی لەبیر کردبوو بەڵام کاتێک بۆ یەکەمجار ناوم لە هەواڵەکاندا بڵاو بوویەوە، نامەکانی بیر کەوتەوە وە ڕۆژێک بە پۆستە نامەکانی بۆ هەناردە کردم.” من ڕوونم کردەوە وەک ئەوەی شتێکی زۆر سادە بێت لە کاتێکدا کاتلینا و مارلین بە سەرلێشێواویەوە تەماشایان دەکردم.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now