CHAPTER.5

1.5K 166 7
                                    


هەناسەیەکم لە ڕێگەی لوتمەوە هەڵمژی لە کاتێکدا باڵەکانم لە ملی یوونگی ئاڵاند و ماچەکەم قووڵتر کردەوە. ئەو دەستەکانی لەسەر کەمەرم بوو وە کەمەری لە نێوان ڕانەکانمدا بوو، لێوەکانی لەسەر ئەوانەی من وە بۆنی لە ناو سیەکانمدا.
جەستەی نزم کردەوە وە کەمەری بە توندی بەسەر ناوەڕاستمدا نا کە بووە هۆی ئەوەی ناڵەیەکی نەرم لە من بەرز ببێتەوە.
یوونگی بەردەوام بوو لە ئەشکەنجەدانم بە زیندان کردنی جەستەم لەسەر جێگەکەم. ڕانەکانم لە کەمەری ئاڵاند بە هیوای ئەوەی کە زیاتر هەست بە جەستەی بکەم، بەڵام ئەو هەتاوەکو دەهات زیاتر ئەشکەنجەی دەدام.
هەستەکانم بەرز بوونەوە وە گرێیەکی گەرم لە سکمدا دروست بوو. "یوونگی~" من بە بێزاری پاڕامەوە. "تکایە~" ئەوە ماچەکەی شکاند وە تەماشای چاوەکانی کردم.

لەپڕدا ئازارێکی چێژبەخش بە سمتم گەشت وە من هاوارێکی لەناکاوم کرد. یوونگی دەستی بە سمتمدا هێنا کە کەمێک پێش ئێستا زلەی لێدا. وە بە مەساژێکی نەرم ئازارەکەی هێور کردەوە.
"من 'دادی'م بۆ تۆ." ئەو بە دەنگێکی گڕەوە فەرمانی کرد. سەرم لەقاند وە چاوەکانم پڕ بوون لە فرمێسک بەهۆی هەستیاری جەستەمەوە.
"تکایە، دادی~" من پاڕامەوە لە کاتێکدا ڕومەتەکانم سوور هەڵگەڕان لە وشەکانی خۆم. لە وەڵامدا 'دادی' بە زەردەخەنەیەکی سێکسیەوە تەماشای کردم  "ئەوە کچێکی باشە." ئەو گوتی وە دیسانەوە لێوەکانی لەوانەی من ئاڵاند.

دەستەکانی بە نەرمی بە جەستەمدا دەهێنا وە لێوەکانمی بە برسێتیەکی زۆرەوە ماچ دەکرد.
دادی زۆر ماندوو دیار بوو وە سەرەڕای ئەوەش داواکاریەکانی منی ڕەت نەدەکردەوە وە منی نزیک بە خۆی دەگرت.
چەندەها ناڵە لە من بەرز بوویەوە وە دەستم لە قژی ئەو کرد لە کاتێکدا کەمەری لە نێوان ڕانەکانم دەجوڵاند.

لەپڕدا گوێم لە زەنگی موبایلەکەم بوو. 'بە نەفرەت بێت من هیچ کاتی ئەوەم نیە.' من لە ناخمدا گوتم وە ڕێگەم لە دادی گرت کە ماچەکە بشکێنێت.
لەم کاتەدا تەنها دەستەکانی دادی لەسەر جەستەم گرنگە بۆ من. "فەرامۆشی بکە تکایە." من پاڕامەوە لە کاتێکدا دەستەکانم لەسەر ڕوخساری دادی دانا وە بەردەوام بووم لە ماچ کردنی.
ئەو لە وەڵامدا تەنها توندتر ماچی کردم وە زەنگی موبایلەکەی فەرامۆش کرد. دەستەکانی ڕێگەی خۆیان بۆ ژێر شێرتەکەم خۆش کرد وە بە پەنجەکانی یاری بە لێواری ستیانەکەم کرد. دەستێکی هێنایە خوارەوە و لەسەر ڕانم جێگیری کرد.

زەنگی موبایلەکە وەستا وە تەنها دوای خولەکێک دیسانەوە لێیدایەوە. من هەوڵم یا کە دادی بوەستێنم لەوەی کە ماچەکە بشکێنێت بەڵام ئەو هەناسەیەکەی ماندووی هەڵمژی وە بەرز بوویەوە لەسەر جەستەم.
ڕاستەوخۆ هەستم بە بێبوونی جەستەی دادی کرد بەڵام بەبێ چارەیی لەسەر جێگەکەم هەستامەوە
"وەڵامی بدەوە، شەکرەکەم." دادی بە هێمنی گوتی لە کاتێکدا پاڵی دایەوە لەسەر پشتی لە تەنیشتم.
من هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی وە دەستم بۆ موبایلەکەم ڕاکێشا کە لەسەر زەوی کەوتبوو.
زەنگەکەی بەردەوام بوو لە لێدان کە ئەوەش زۆر بێزاری کردم.
بەڵام کاتێک کە بینیم کێ پەیوەندیم پێوە دەکات. ڕاستەوخۆ وریا بوومەوە وە بە خێرایی وەڵامم دایەوە.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now