"ئاه، من بەنەفرەت بم کە بە ئەم شتە ڕازی بووم." یوونگ بە خەندەیەکی بچوکەوە گوتی لە کاتێکدا دەستەکانی لە کەمەرم ئاڵاند وە شەویلگەی لەسەر شانم حەساندەوە.
من خەندەیەکم کرد وە لە ئاوێنەکەی بەرامبەرم تەماشای جلوبەرگەکانم دەکرد. "نەڵێیت توانات نەماوە، پیرەمێرد." من بە توانجەوە گوتم.
لە وەڵامدا ئەو تەنها جەستەی بە منەوە نوسانم وە باوەشەکەی توندتر کرد. "تۆ لە ڕادە بەدەر جوان دەردەکەوین، وام لێ دەکات کە بمەوێت نیشانت بدەم ئەم پیرەمێردە دەتوانێت چی بەو جەستە سێکسیەت بکات."ڕومەتەکانم سوور هەڵگەڕان وە گرێیەک لە بەشی خوارەوەی جەستەم دروست بوو. "دەتوانیت ئەو کارە بکەیت بەڵام ئێستە نا. دەبێت بەڕێ بکەوین بۆ نانی ئێوارە." من گوتم لە کاتێکدا لە باوەشی یوونگی دەرچووم وە چاکەتەکەم لەسەر کورسیەکە هەڵگرت و لەبەرم کرد.
"دڵنیام کە ئەوان گرنگی نادەن ئەگەر چەند خولەکێک درەنگ بکەوین." ئەو دیسانەوە جەختی کردەوە بە دەنگێکی پڕ لە هیوا."نەخێر، دادی." من ئاوڕم دایەوە "ئەوان چاوەڕوانیمان دەکەن." من ڕوونم کردەوە وە دەستیم گرت بۆ ئەوەی بەرەو دەرگای دەرەوە ڕایکێشم."نەفرەت." خەندەیەکی بچوک لەسەر لێوەکانم دروست بوو کاتێک یوونگی بە دەنگێکی نزمەوە گوتی. "من بە نەفرەت بم."
"دەی دەی، هێندە مڕوموچ مەبە تۆ دەڕۆیت بۆ ئەوەی هاوڕێکانت ببینیت." من گوتم لە کاتێکدا دەرگاکەم کردەوە وە ڕاستەوخۆ هەوای بەفر بە ڕووم کەوت. بە هێمنی هەنگاوم نایە دەرەوە وە بەڕێ کەوتین بۆ ئۆتۆمبێلەکە کە شۆفێرەکە وەستاندویەتی. "ئەوانیش بە نەفرەت بن." من دەستم کرد بە پێکەنین وە سەری ئۆتۆمبێلەکە کەوتم دوای ئەوەی سوپاسی شۆفێرەکەم کرد بۆ کردنەوەی دەرگاکە بۆم.
"تۆ هاوڕێیەکی چەند خراپیت." من سەرم لەقاند لە کاتێکدا یوونگی لە تەنیشتم سەرکەوت وە دەرگاکەی داخست.
"هیچ کامێک لەو گەمژانە ئەو خۆشیە ناهێنن کە تۆ بۆ ژیانم دابینی دەکەیت." ڕوخسارمی بە دەستێکی گرت وە لێوەکانمی بە نەرمی ماچ کرد.ئۆتۆمبێلەکە دەستی کرد بە جووڵە وە وردەوردە بەڕێ کەوتین بۆ ئەو ڕێستۆرانتەی کە تێیدا هاوڕێکانی یوونگی دەبینین.
دوێنێ دوای ئەوەی هاوڕێکانی یوونگی زانیان کە ئێمە لە نیویۆرکین، ئەوان ڕاستەوخۆ داوایان لە یوونگی کرد کە منیان پێ بناسێنن. سەرەتا یوونگی بە تەواوەتی ڕەتی کردەوە وە گوتی کە ئەو بۆ پشو هاتووە بەڵام دوای جەخت کردنێکی زۆر لە لایەن ئەوانەوە ناچار بوو کە ڕازی ببێت.بۆ ماوەی پازدە خولەک بەڕێوە بووین وە لە کۆتاییدا گەشتین بە ڕێستۆرانتەکە. یوونگی لەلای خۆیەوە دابەزی وە دەرگاکەی بۆ من کردەوە. من خەندەیەکم کرد وە دەستیم گرت و منیش دابەزیم.
ڕاستەوخۆ فلاشی کامێراکان بەکار کەوتن وە دەنگەکان بەرز بوونەوە.لە سەرەتادا پەشۆکام وە چاوەکانم فراوان بوونەوە. بەڵام یوونگی بە خێرایی دەستی لە کەمەرم ئالاند وە بە هێمنی بەرەو ژوورەوەی بەڕێی کردم. "سەرت بەرز بگرە وە تەماشای پێشەوە بکە." ئەو بە دەنگێکی هێمنەوە گوتی.
من ئەوەم کرد کە یوونگی گوتی. "سەردان کردنی هەموو شوێنێک لەم شێوەیە بۆ تۆ؟" من پرسیم.
"زۆربەی کات نەخێر، بەڵام ئەمڕۆ کیم تایهیونگ لێرەیە بۆیە هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسە لە دەرەوەیە." ئەو ڕوونی کردەوە کاتێکدا ڕۆشتنە ژوورەوە.
YOU ARE READING
𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙
Fanfiction"ئەو ئۆتۆمبێلێکی بۆ کڕیم دوای یەکەم شەومان بەیەکەوە." " ئەو نۆ هەزار دۆلاری بۆ ناردم بۆ ئەوەی ئاکرالیکی نینۆکەکانم تازە بکەمەوە." "تۆ شایەنی هەموو شتێکی جوان و بریقەداریت، شازادەکەم." <<<<<<<<<< ڤیڤیان بێزارە لە پەیوەندی...