نازانم کە جەستەی خۆم بوو یان دەستەکانی ئەو بەڵام بە دڵنیاییەوە ئاگرێک لە نێوانمان هەبوو. هەناسەم لە ڕێگەی لووتمەوە هەڵمژی لە کاتێکدا لێوەکانم سەرقاڵی ئەوانەی یوونگی بوون.
هێز لە ئەژنۆمدا نەما وە ڕاستەوخۆ هەموو کێشم لەسەر ڕانەکانی ئەو دانا. ”پلەی گەرمیت زۆر بەرزە، شەکرەکەم. ” یوونگی ماچەکەی شکاند وە دەستی لەسەر کەمەرم گرت لە ژێر تیشێرتەکەمدا.من ئەوم فەرامۆش کرد وە بەردەوام بووم لە ماچکردنی ڕوخساری، لە شەویلگەی بۆ ملی وە وردەوردە کراسەکەیم زیاتر دەکردەوە. پەنجەکانم سارد بوون وە هەستم بە گرژبوونەوەی ماسولکەکانی یوونگی کرد کاتێک دەستەکانم لەسەر سنگی دانا وە بەردەوام بووم لە ماچکردنی جەستەی.
”شەکرەکەم.” یوونگی بە پێکەنینەوە گوتی لە کاتێکدا هەوڵیدا ڕوخسارم دوور بخاتەوە. ”تۆ نەخۆشیت.” ئەو بە جدییەوە گوتی.
”من باشم، تەنها تۆم دەوێت.” من بە بێزاریەوە گوتم لە کاتێکدا هەوڵم دەدا کە دیسانەوە خۆم نزیک بکەمەوە.
”تۆ ماندوویت، گیانەکەم. دەبیت پشوو بدەیت.” ئەو بە شیرینیەوە گوتی.من سەرم بە نەخێر لەقاند. ”تکایە دادی، من هەست بە باشی دەکەم.” من بە پاڕانەوە گوتم لە کاتێکدا کراسەکەی ئەوم بە توندی لە دەستمدا گرت. ”تۆ ناتەوێت لەگەڵم بیت؟" من بە خەمباریەکی ساختەوە پرسیم.
لە وەڵامدا یوونگی بە توندی ماچی کردم. من ئەمەم بە هەلێک وەرگرت وە جەستەم بە جەستەی ئەوەوە نوساند.
”هەرگیز تێناگەیت چەند دەمەوێت هەر ئێستا بە نەفرەتت بکەم. بەڵام ئەوە ئازارت پێ دەگەێنێت. من نامەوێت ئازارت بدەم.” ئەو ڕوونی کردەوە.لەگەڵ قسەکانی ئەو دڵم توند بوویەوە، ڕووداوەکانی دوێنێ شەو بە بەرچاومدا تێپەڕی. ’ئەو هەرگیز ئازارم نادات.’ من لە ناخی خۆمدا دووبارەم کردەوە. وە لەگەڵ هەموو وشەیەک کە لە ناخمدا دەمگوت خۆشەویستیم بۆ ئەو زیادی دەکرد.
”بەڵام من دەمەوێت لەگەڵت بم. بەڵین بێت کە باش دەبم.” من بە شیرینیەوە گوتم وە لێوەکانی یوونگیم ماچ کرد.
لە کۆتاییدا تێبینی ئەوەم کرد کە خۆڕاگری ئەو دەتوایەوە بۆیە دەستەکانم لەسەر جەستەی جێگیر کردەوە وە دەستم کرد بە جوڵاندنی کەمەرم لەسەر ڕانەکانی.
”یاری بە حەزەکانم دەکەیت، جرجی بچوک؟" یوونگی بە دەنگێکی گڕەوە گوتی لە کاتێکدا دەستی لە ژێر شەویلگەم دانا وە بە قووڵی تەماشای چاوەکانی کردم.
”من یاری بە هیچ شتێکی تۆ ناکەم. هەستەکانت، حەزەکانت، ژیانت. تەنها دەمەوێت لەگەڵت بم.” من بە وریاییەوە گوتم. دەنگم دەلەرزی لەگەڵ قسەکانمدا، تەنها بیرکردنەوە لەو شتانەی کە یوونگی پێیدا ڕۆشتووە ناخم ئازار دەدات.
ئەو هەتاوەکو ئێستاش نازانێت. وە هیچ ئاگایەکی نیە لە هەموو ئەو شتانەی هاوسەرە کۆنەکەی کردویەتی.چاوەکانی نەرم بوونەوە وە بۆ چەند چرکەیەک تەنها بە بێدەنگی تەماشای چاوەکانی دەکردم. ”دەزانم، شەکرەکەم.” ئەو بە شیرینیەوە گوتی. ”من دەزانم کە باشترین ئافرەتم لەگەڵە، وە ئامادەم هەموو ژیانم بە فیدای چاوەکانی ئەو ئافرەتە بکەم.”
YOU ARE READING
𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙
Fanfiction"ئەو ئۆتۆمبێلێکی بۆ کڕیم دوای یەکەم شەومان بەیەکەوە." " ئەو نۆ هەزار دۆلاری بۆ ناردم بۆ ئەوەی ئاکرالیکی نینۆکەکانم تازە بکەمەوە." "تۆ شایەنی هەموو شتێکی جوان و بریقەداریت، شازادەکەم." <<<<<<<<<< ڤیڤیان بێزارە لە پەیوەندی...