CHAPTER. 9

1.4K 162 103
                                    


"تۆ باشیت؟" کاتلینا پرسی لە کاتێکدا مێزی کاشێرەکەی خاوێن دەکردەوە وە منی لە خەیاڵەکانم دەرهێنا.

ئەمڕۆ هەفتەیەک دەبێت دوای کۆتا جار کە یوونگی سەردانی کردم. ئەو شەوە دوای ئەوەی ئاسودە بووم ڕاستەوخۆ خەو منی بردەوە وە بەیانی ڕۆژی دواتر کە هەستامەوە بینیم کە ئەو ڕۆشتووە. نیوەڕۆکەی نامەی بۆ ناردم وە ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی لە ئیتاڵیا هەیە وە بۆ ماوەیەک نایەتەوە بۆ فلۆریدا.
ئەم سێ ڕۆژە بڕیارم دا کە شفتی ڕۆژانە لەسەر کار وەربگرم بۆ ئەوەی شەوەکان لە ماڵەوە بەسەر ببەم.
درۆ دەکەم ئەگەر بڵێم هیچ بیری ئەو پیاوە پیرەم نەکردووە. بەڵام لە هەمان کاتدا ناتوانم ئەوەی پێ بڵێم.

"هم؟ بەڵێ، هیچ کێشەیەکم نییە." من وەڵامم دایەوە.
"ڕەنگت زەردە وە تێبینیم کرد کە ئارەقە زۆر دەکەیتەوە." کاتلینا دیسانەوە گوتی لە کاتێکدا هەنگاوی بەرەو پێشەوە نا. وەکو دایکێکی خەمخۆر تەماشای دەکردم.
"خەمت نەبێت، هیچ نیە من تەنها بە سیستەمی هەوای ماڵەوە ڕاهاتووم وە فلۆریدا لەم کەتای ساڵدا شەڕ لەگەڵ خۆر دەکات." من بە خەندەیەکەوە گوتم وە دەستم لەسەر شانی دانا کاتێک کە بینیم ئەو هیچ بڕوای بە قسەکانم نەکرد.
"دڵنیات دەکەمەوە هیچم نیە، من تەنها بیری سامسۆن دەکەم. ئەمڕۆ دەچم سەردانی دەکەم." من کاتلینا'م دڵنیا کردەوە.

ئەو لە کۆتاییدا کەمێک هێور بوویەوە وە خەندەیەکی شەیتانانای کرد. "کێ ناڵێت دووری ئەو پیرەمێردە نیە کە بێهێزی کردووی." ئەو بە توانجەوە گوتی.
"ڕقم لێت دەبێتەوە." من بە وشکی گوتم وە پشتم لە کاتلینا کرد و بەردەوامی کارەکانم بووم. لە وەڵامدا کاتلینا دەستی کرد بە پێکەنین وە بەردەوامی کارەکانی خۆی بوو.

کۆتا کاتژمێری ڕۆژەکەمان تەواو کرد وە من و کاتلینا کاشێرەکەی خۆمان داخست و بەرەو ماڵەوە بەڕێ کەوتین.
"ئێ، بەڕێز دادی چی لێهات؟" من لە کاتلینا'م پرسی کاتێک هەردووکمان سەر ئۆتۆمبێلە نوێیەکەم کەوتین.
"باش دەڕوات، ئەو کاری زۆرە وە هەمیشە ئەم شار و ئەو شار دەکات بەڵام ئەو دەریخستووە کە بەتەما نییە دەستبەردارم بێت." ئەو بە هێمنی وەڵامی دایەوە.
"ئەوە باشە." من گوتم لە کاتێکدا بەردەوام بووم لە شۆفێری.
"ئەی تۆ؟ ئەو شەوە چی ڕویدا؟" ئەو پرسی.

من شانەکانم بەرز کردەوە لە کاتێکدا تەماشای شەقامەکانم دەکرد. بیرەوەریەکی ئەو شەوە بە مێشکمدا هات وە هەستم بە گەرم بوونی ڕوومەتەکانم کرد. چاوە تیژەکانی لە کاتێکدا لە نێوانا ڕانەکانمدا تەماشای دەکردم، هەستی دەستە بەهێزەکانی لەسەر کەمەرم، وە ڕوخساری کاتێک سەری بەرز کردەوە وە بە خەندەیەکی برسیەوە تەماشای کردم.. هەمووی بە جوانی لە مێشکمدا چەسپاوە.
"بۆم باس کردیت کە ئەو چۆن کێشەکەی چارەسەر کردووە.." من گوتم. "دەزانم، ئەو کارێکی شێتانەی کرد، بەڵام دوای ئەوە چی ڕویدا؟ شەوەکە لەگەڵ تۆ مایەوە؟" کاتلینا دیسانەوە پرسی.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now