CHAPTER, 33.

1K 146 143
                                    


چاوەکانم کردەوە وە ڕاستەوخۆ هەموو دونیام بە نەفرەت کرد کاتێک ڕووناکییەکی زۆر چاوەکانی سوتاندمەوە.
بەڵام ئەو ڕوونیاکەی تیشکی خۆر نەبوو کە لە پەنجەرەی ژوورەکەم دەهاتە ژوورەوە.

”ڤیڤیان؟ پزیشکەکە بانگ بکەن! ئەو بەخەبەر هات!" دەنگی کاتلینا بوو. پزێشک؟ کاتلینا لەگەڵ خۆشەویستەکەی لە دەرەوە نەبوو؟

هیچم نەدەبینی بەهۆی ڕووناکیە بەهێزەکەوە. دەستم بەرز کردەوە وە چاوەکانم داپۆشی. ”ڤی؟ شیرینەکەم، تۆ گوێت لێمە؟" ئەو پرسیارە گەمژانە چیە؟
دەستێکی سارد دەستی منی لە چاوەکانم کردەوە. ”خانم تکایە چاوەکانت بکەوە.” دەنگی ئافرەتێک بوو کە نەمدەناسی.  کەمێک چاوەکانم کردەوە وە ڕاستەوخۆ بیرەوەرییەکانم وەکو لافاو گەڕانەوە بۆم.

ڕووناکیەکەم بە تەواوەتی لەبیر کرد کاتێک تەماشای پزیشکەکەم کرد. ماکسین و مارلین لەسەر کورسیەکانی ژوورەکە دانیشتبوون لە کاتێکدا کاتلینا لە تەنیشتم وەستابوو بە  جلەکانیەوە کە تێیدا ڕۆشت بۆ بینینی خۆشەویستەکەی.
”منداڵەکەم.” خۆشم نەمزانی ئەو دەنگە لە کوێیەوە هات هەتاوەکو چاوە خامبارەکانی دکتۆرەکە کەوتنە سەر من.

”داوای لێبوردن دەکەین، هیچ شتێک نەبوو کە بکرێت بە ئێمە.” وشە بە وشە ئازاری دڵم زۆرتر دەبوو. فرمێسکەکانم ڕوومەتەکانی سوتاندم وە چاوەکانم بە ژوورەکەدا گەڕاند بۆ ئەوەی خۆم ئامادە بکەم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستیەکەی کە بۆم درکێندرا.
دەستم لەسەر سکم دانا، بەڵام هەمان شت نەبوو. دوێنێ هەستم بە گەرمی دەکرد لە ناخمدا وە بیرم لە داهاتووی منداڵەکەم دەکردەوە، بەڵام ئێستا بەتاڵە، هیچ شتێکی تێدا نیە. هیچ داهاتوویەک بۆ منداڵەکەم نیە.
هاوارێکی بەرز لە سنگمەوە بەرز بوویەوە لە کاتێکدا دەستم کرد بە گریان.

ژیان بە هەموو شتێک تاقی کردمەوە، بەنەفرەت بم ئەگەر بڵێم ئەمە بە ئازارترینیان نەبووە.
کاتلینا بە توندی دەستەکانی گرتم لە کاتێکدا فرمێسک بە چاوەکانیدا دەهاتە خوارەوە. ”چی سەبارەت بە گوێرەویەکان؟ من بە گریانەوە پرسیم، مارلین بە وریاییەوە هەستایەوە وە لە من نزیک بوویەوە. ”هەموو شتێک باش دەبێت.” ئەو بە دەنگێکی شکاوەوە گوتی.
هیچ شتێک باش نابێت، من هەرگیز لەم ئازارە ڕزگارم نابێت.
چاوەکانم کەوتنە سەر ماکسین کە بە ڕوخسارێکی سوڕاوەوە تەماشای دەکردم. ”منداڵەکەم بە سەرخۆشی لەدایک نابێت؟ ئەو لەدایک نابێت؟" جەستەم ئازاری هەیە، دڵم بە هەمان شێوە وە خۆشم نازانم چۆن کەمی بکەمەوە، چۆن ئەو ئازارە نەهێڵم.

گریام وە گریام، گریام هەتاوەکو چاوەکانم ئازاریان هەبوو، گریام هەتاوەکو دەنگم نەما. هەتاوەکو دەرەوە تاریک بوو وە نەخۆشخانەکە بە تەواوەتی بێدەنگ بوو.
کاتلینا لە کورسیەکەی تەنیش جێگاکەم دانیشتبوو، مارلینیش لە لەگەڵ ماکسین ڕۆشت بۆ ئەوەی خواردن بهێنن.
ڕووناکی ژوورەکەیان کەم کردبوویەوە.
لە پڕدا کەسێک بە هێمنی دەرگاکەی کردەوە. کاتلینا بە خێرایی ڕێک بوویەوە لە شوێنی خۆی وە بە دوودڵییەوە تەماشای منی کرد.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now