”پێنج مانگە وەکو زبڵ تەماشام دەکات.” من گوتم لە کاتێکدا ڕوخسارم لە ناو دەستەکانمدا حەساندەوە.
”لەوانەیە بەهۆی ئەوە بێت کە زبڵیت. ” من سەرم بەرز کردەوە بۆ ئەوەی تەماشای تایهیونگ بکەم کە بە بێزاری سەرقاڵی خواردنەوەی مەی بوو.
”چییە؟ بەو شێوەیە تەماشام مەکە، خۆشت دەزانیت کە شایەنی ئەم بارودۆخەیت. ” ئەو گوتی کاتێکدا تێبینی چاوەکانی منی کرد لەسەری.ڕقم لەوەیە کە ڕاست دەکات. من گەرووم خاوێن کردەوە وە دانەکانم لە یەکدی توند کرد.
”هەر بەڕاست بیرت لە چی دەکردەوە؟ گەمژە، کامە کچی بیستو-سێ ساڵ بە پیرەپیاوێکی وەکو تۆ ڕازی دەبێت؟" جیمین بە توندیەوە سەرزەنشتی کردم.
”ئەوانەی کە بەدوای سامانەکەتەوەن.” تایهیونگ وەڵامی دایەوە لە جێگەی من. ”دەزانیت کە چەند بەشەنسیت کە کچێکی هێندە جوان بە تۆ ڕازی بووە، ئەو تۆی خۆشدەویست! وە با پێت بڵێم تۆ کەسێکی خۆشەویست نیت.” جیمین بەردەوام بوو.”تۆ خەونی هەموو پیاوە پیرە دەوڵەمەندەکان دەژیایت. خێزانێکی گەنج و سەرنجڕاکێش کە سامانەکەتی بەلاوە گرنگ نیە وە تۆی بەڕاستی خۆشدەوێت.” تایهیونگ بەژداری کرد لە سەرزەنشتەکە.
خەریکە پەشیمان دەبمەوە کە ئەم دوانەم بانگ کرد بۆ خانووە نوێیەکەم.
دەزانم کە هەڵەم کرد-" جیمین ڕاستەوخۆ قسەکانی پێ بڕیم.
”ئۆ، ئەوە هیچ هەڵەیەک نیە، ئەوە گەمژانەترین و نزمترین ئاستی ژیانتە.” ئەو بە خێرایی بوتڵی بیرەکەی خواردەوە.وەکو دەبینن هەموو ئەوەی کە کردوویانە لەم بیست خولەکەی کە هاتوون بۆلام، سەرزەنشت کردنم بووە.
”تەنانەت لە کاتی ئاڵودەنووبیشتا ئەمەندە بە گەمژانە بیرت نەکردووەتەوە. ” تایهیونگ گوتی.
من هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی وە لە پەنجەرەکەی کە ڕاستەوخۆ بۆ دیمەنی ژوورە میوانی ماڵەکەی ڤیڤیان دامناوە، تەماشای دەرەوەم کرد. لەوێدا دانیشتبوو لەگەڵ هاوڕێکەی وە پۆشەرێکی گەورەی لە خۆی ئاڵاندبوو.
ئەو ناتوانێت من ببینێت بەهۆی شوشە تینتەکانمەوە بەڵام من ئەو دەبینم. لە خەو هەڵدەستم ڕوخسارە جوانەکەی لە دوورەوە دەبینم، وە پێش ئەوەی بخەوم چاوەڕوانی ڕووناکی ژوورەکەی دەکەم کە بکوژێتەوە.ئەو بە خەندەیەکی بچوکەوە تەماشای موبایلەکەی دەکات لە کاتێکدا کاتلینا شتێکی بۆ باس دەکات. پرچی بەسەر شانیدا کەوتووە. ئەو پرچەی کە ئارامم دەکاتەوە، ئەو پرچەی کە بە بۆن کردنی خەوم لێ دەکەوت، ئێستا کورتی کردوەتەوە.
ئێستاش بیرم دێت ئەو ڕۆژەی لە نەخۆشخانەکە بینیم پڕ بە دڵ دەمویست سەری خۆم بە دیوارێکدا بدەم.
بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک، ئەو هەر شەکرەکەی منە، هەر جوانە وە دڵنیام کە هەر بۆنیشی خۆشە.ژوورەکەم بە تەواوەتی بۆنی ئەوی لێدێت. وە هەموو شەوێک پۆشەرەکانم لە باوەش دەگەرم وە دەپاڕێمەوە کە بتوانم بۆنی خۆی بکەم بێجگە لە پێرفیومەکەی کە لەگەڵ هەموو دیاریەکانیتر بۆی گەڕاندمەوە.
ئەو هەموو شتێکی ڕادەستی دایکم کردەوە کاتێک من لە زیندان بووم.
ئۆتۆمبێلەکە، خشڵەکان، هەموو پێرفیومەکانی کە بۆم دەهێنا، وە ئەسپەکەیشی لە کێڵگەکەم دەرهێنا.سەرەڕای هەموو شتێک خەندەیەکی بچووک لەسەر لێوەکانم دروست بوو. ’شەکرەکەم، کەلەڕەقترین ئافرەتە کە ناسیبێتم.' گەرمییەک لە ناخمدا بڵاو بوویەوە کاتێک تەماشای خەندەکەی سەر لێوەکانیم دەکرد.
”من هەڵەکانم ڕاست دەکەمەوە.” من دیسانەوە ئاوڕم دایەوە بۆ تایهیونگ و جیمین. لە وەڵامدا ئەوان تەنها تەماشای منیان کرد.
”لە زیندان چەند کەس سەریان بە دیواردا دایت؟ کچەکە منداڵەکەی لەدەستدا بەهۆی خەم خواردن بۆ تۆ!” تایهیونگ بە توڕەییەوە ڕایگەیاند. ئەمە یەکەمجارە ئەو هێندە بە توڕەیی ببینم.”نەخێر، من بە هەر شێوەیەک بێت هەموو شتەکان ڕاست دەکەمەوە. من دیسانەوە ئەو بەدەست دەهێنمەوە.”
1 year later.
بەڵێ، سەبارەت بەو قسانەی کە یەک ساڵ پێش ئێستا کردم.
ئەو هێشتا هەر وەکو زبڵ تەماشام دەکات.
وەرزی نوێی چیرۆکەکە دەست پێ دەکات! بمبورن پارتەکان لەمەودوا کاتی زۆر ئەبات بەڵام هەوڵی خۆم ئەیەم.
[24/2/2024]
YOU ARE READING
𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙
Fanfiction"ئەو ئۆتۆمبێلێکی بۆ کڕیم دوای یەکەم شەومان بەیەکەوە." " ئەو نۆ هەزار دۆلاری بۆ ناردم بۆ ئەوەی ئاکرالیکی نینۆکەکانم تازە بکەمەوە." "تۆ شایەنی هەموو شتێکی جوان و بریقەداریت، شازادەکەم." <<<<<<<<<< ڤیڤیان بێزارە لە پەیوەندی...