CHAPTER. 16

1.6K 145 27
                                    


بە بۆنی ئۆملێت و چای سەر خەڵوز بە خەبەر هاتم. چاوەکانم کردەوە وە ڕاستەوخۆ چاوم بە ڕوناکی ئاگردانەکە تونایەوە.
جێگەکەم گەرم بوو وە پۆشەرەکە هەستێکی خۆشی هەبوو لەسەر جەستەم. بەڵام ئەو کەسەی دوێنێ شەو لە تەنیشتم بوو ئێستا لەسەر جێگەکە نەماوە.

ئاوڕم دایەوە وە ڕاستەوخۆ چاوم بە پشتی یوونگی کەوت کە لە چێشتخانە بچوکەکەدا سەرقاڵی ئامادە کردنی نانی بەیانی بوو. ئەو بلوسی لەبەر نەکردبوو وە پشتی و ملی هەمووی بە بەڵگەی خۆشەویستیمان داپۆشرابوو.
شوێنەواری نینۆکەکانم لەسەر پشتی و مۆرەکانی سەر ملی کە دوێنێ شەو دروستم کردبوو زۆر بە ئاشکرایی دیار بوون تەنانەت لەو دووریەوە.
خەندەیەک لەسەر لێوەکانم دروست بوون وە بە هێمنی پۆشەرەکەم لە جەستەم کردەوە.

ڕاستەوخۆ لەرزین بە جەستەمدا هات کاتێک هەستم بە هەوا ساردەکە کرد وە ماسولکەکانم گرژ بوونەوە. هەر خۆی جلوبەرگم لەبەر نەبوو بۆیە یەکێک لە کراسەکانی یوونگیم لەبەر کرد و بە بێدەنگی بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشتم.
بە وریاییەوە باڵەکانم لە ناوەڕاستی ئاڵاند وە باوەشم بە یوونگیدا کرد لە پشتەوە. "ئاه، دەستت ساردە!" یوونگی بە پەشۆکاویەوە گوتی لە کاتێکدا من دەستم کرد بە پێکەنین.

"بەیانی تۆش باش." من گوتم لە کاتێکدا ڕومەتم بە پشتیەوە نوساند. " بەیانیت باش، شەکرەکەم." بە دەنگێکی شیرینەوە وەڵامی دایەوە لە کاتێکدا پەنیرەکانی پارچە پارچە دەکرد.
من لە ژێر باڵیەوە تەماشای هەموو خواردنەکانم کرد کە ئامادەی کردووە. "بۆنێکی ناوازەیان لێوە دێت." من گوتم.
"بە دڵنیاییەوە، ئەوە من دروستم کردووە." یوونگی پارچەیەکی پەنیری لە لێوەکانم نزیک کردەوە وە من بە خێرایی خواردم. "پیاوی لووتبەرز. " من بە توانجەوە گوتم پێش ئەوەی ساردکەرەوەکە بکەمەوە وە پتڵێک ئاوم دەرهێنا.

<<<<<<

"خۆت بە منەوە بگرە." یوونگی بە خێرایی فەرمانی کرد لە کاتێکدا پێڵاوی سەر بەفرەکانی بۆم دەبەست. من دەستم بە شانەکانیەوە گرت وە خەندەیەکم کرد لە کاتێکدا تەماشای دیمەنی دەریاچەکەم کرد کە لەسەری وەستابووین. هەمووی بە تەواوەتی بەستبووی وە بە درەختی چڕ دەورەدرابوو.
خانوەکەمان تەنها کەمێک کە دەریاچەکە دوور بوو وە دوای خواردنی نانی بەیانی من ڕاستەوخۆ پێشنیاری ئەوەم کرد کە لەسەری بڕۆین.
"تۆ چۆن پێشنیاری شتێک دەکەیت کە هەرگیز نەتکردووە. " یوونگی بە هێمنی پرسی لە کاتێکدا هەستایەوە سەر پێیەکانی وە دەستی بە کەمەرمەوە گرت بە توندی.

"هەموو ژیانم لە فلۆریدا ژیاوم هەرگیز نەمتوانیوە بەفر ببینم با بوەستێت لەسەر سەهۆڵ بڕۆم." من گوتم بە پەرۆشیەوە لە کاتێکدا یوونگی وردەوردە دەستی کرد بە جوڵە لەسەر سەهۆڵەکە وە منی لەگەر خۆی ڕاکێشا.
"تۆ چۆن هێندە باشیت لەمەدا، بەهەر حاڵ؟" من پرسیم کاتێک یوونگی ئێمەی سوڕاندەوە.
پێیەکانم لار دەبوونەوە لەسەر پێڵاوەکە وە هەموو چرکەیەک دەخلیسکان دەتوانم بڵێم ئەگەر یوونگی منی بە خۆیەوە نەگرتبایە ئێستا هەزار جار کەوتبووم.

𓆙𝑆𝑢𝑔𝑎𝑟 𝐷𝑎𝑑𝑑𝑦𓆙Where stories live. Discover now