سیرا : 7 ساڵ
تایهیۆنگ : 2 ساڵسیرا لەسەر مێزی نان خوادن دانیشتبوو لە بەرامبەریشی تایهیۆنگ لەسەر مێزەکە بوو پارچەیەک جبن بەدەستیەەبوو هەموو ڕوخساری خۆی لێ نابوو
" نونا! "
دەستی خسە پێش سیرا بە جبنە پیسەکەی دەستی بۆئەوەی لێی بخوات،سیرا پێکەنی و چاوەکانی داخست و هەرچۆنێک بێت لێی خوارد
زۆز بەوە دڵخۆش بوو خەندەیەکی جوانی کرد، سیرا بێزار بوو تەماشایەی ئەوناوەی کرد هیچ کەس لەماڵەوە نییە تەنها هەردووکیانن
دایک و باوکی زۆربەی جار زۆر سەرقاڵن، کاتێک سیرا دەچێتە قوتابخانە تایهیۆنگ دەنێرنە لای دایانگە و خۆیان دەچنە سەر کار
" تای تای پێت چۆنە چاوشارکێ بکەین همم ؟! "
تایهیۆنگ کەمێک بەگەمژەیی و بەبێ تێگەیشتن تەماشای کرد
" هاە پێت چۆنە یاری بکەین پێکەوە؟! "
سەرێکی جوڵاندەوە بە بەڵێ، خێرا سیرا هەستا و تایهیۆنگی لەباوەش گرت و بردی سەرەتا ڕوخساری ششت
" تای تای ئێستا تۆ ڕو لە دیوارەکە بکە من خۆم دەشارمەوە و تۆش بەدوامدا بگەڕێ باشە؟! "
دیارە تایهیۆنگ زۆر منداڵتربوو لەوەی کەتێبگا مەبەستی چییە چونکە تەماشای دەکرد بەڕوخسارێکی گەمژانەوە
" زۆر باشە ئێستا ڕو لە دیوارەکە بکە دوی ماوەیەک وەرە! "
باڵی گرت و ڕووی لە دوارەکە کرد کەمێک وا وەستا بەڵام زوو ڕووی لەم لاوە کرد و بینی سیرا چووە ژووری دایک و باوکیانەوە خەندەیەکی کرد و دوای کەوت
هاتە ژوورەوە کەسی نەبینی ، بەڵام دڵنیایە کەهاتە ئەم ژوورەوە بۆیە کەمێک دەستی کرد بە گەڕان و چاو سوڕدانەوە بەوناوە بەڵام نەی بینیەوە
لەدوایەوە کە چاوی خەزانەی جلەکان کەمێک کرایەوە سیرای تیابوو تەماشای کرد بینی کەمێک سوڕایەوە دەگەڕێ
کاتێک هیچ کەسی نەبینیەوە
گوێی لە هەنسنگ بوو..
أنت تقرأ
Dangerous man
Fanfiction" تای تای گەورە دەبێت، تای تای هاوسەرگیری لەگەڵ نونا ئەکات! " . . . . . . کیم تایهیۆنگ کیم سیرا