.
.
.
.
.
.لەدەرەوە ی بنکەی پۆلیس دانیشتبوو،
نینۆکەکانی خۆی خستبووە نێوانی ددانەکانی و دەهات و دەچوو بە شڵەژاوییەوە،" ئەوە زیاد لە کاتژمێرێکە لە ژوورەوەیە،
دەبێت چ بووبێت! "بەترسەوە تەماشای دەرگەی بنکەی پۆلیسی دەکرد، دەمی هەڵمی دەردەهێنا لەگەڵ هەناسە گێڕانەوە بەهۆی سەرماوە،
لەسەر کورسیەکە دانیشت و خۆی وەکو تۆپ خڕ کردەوە و دەستەکانی خستە ناو گیرفانی پاڵتاوەکەی،
" دڵنیام کەمێکی تر دەردەچێت،
من تەنها ویستم پۆلیس چاو بخاتە سەری هیچی تر! "وە بە دڵنیایەوە ئەو شتە ڕووی دا، زۆری پێ نەچوو بینی دێتە دەرەوە و جگارەیەکی دەرهێنا و بەخێرایی و لەسەر یەکە دەی مژی،
بەرەو ڕووی فووکا هات کە لەترسا دەلەرزی،
" زۆر بوێری دەزانی؟! "
بەتوڕەیەوە هات بەڵام هەرکە گەیشتە پێشی یەکسەر دەنگی لێکۆڵەر پارک هات لەدواوە،
" خاتوو فووکا تۆ لێرەی؟
تکایە تا ئێرە وەرە! "لەوکاتە بیکهیۆن جام وەستا،
فووکاش ئەوەی کردە هەلێکی و،قواستیەوە و ڕای کرد خێرا بەرەو لای لێکۆڵەر پارک،بیکهیۆن بەلای چاوییەوە تەماشایەکی کرد و فووکا گەیشتە لای لێکۆڵەر وەستاو تەماشای دواوەی کرد،
ڕقی لە چاوەکانیدا بینی، بەڵێنی مردنی بۆ دەنارد،
خێرا بیکهیۆن چووە ناو ئۆتۆمبێلەکەی و ئەوناوەی جێهێشت،
فووکا تەماشای کرد تاوەکو ڕۆیشت و تەماشای لێکۆڵەری کرد،
" لێکۆڵەر تۆ ئەوەت بینی؟
ڕەنگە بم کوژێ! "لێکۆڵەر پێکەنی و پێی وت...
" ههههه جوان غیرە دەکات! "
فووکا سور بوویەوە،
" نانا هەرگیز وا مەڵێ،
ئەو پیاوە...ئەو پیاوە ئەگەر بەردەستی بکەوم پارچە پارچەم دەکات! "وای وت و بەدەستەکانی ئاماژەی دا بەشوێنی ڕۆیشتنی بیکهیۆن،
بەڵام لێکۆڵەر هێشتا پکەنینی دەهات
ئینجا،
هەردووکیان چوونە ژوورەوە و پێکەوە دانیشتن،
أنت تقرأ
Dangerous man
Fanfiction" تای تای گەورە دەبێت، تای تای هاوسەرگیری لەگەڵ نونا ئەکات! " . . . . . . کیم تایهیۆنگ کیم سیرا