part 41

355 40 15
                                        

.
.
.
.
.
.
.

دەنگی جەرەسی دەرگە دەهات،
بەڵام کەس نەیدەکردەوە،

بەردەوام لە لەلێدان و دەنگەکە بەناو هەموو ئەو شوقەیەدا بڵاو بوویەوە،

دیارە کەس ئاگای نییە،

دوای ماوەیەکی کەم،

فووکا لەسەر جێگاکەی هەستا، دەیەوێ تەماشای کاتژمێر بکات بەڵام بەرچاوی تەڵخە،

ڕووی لەم لاوە کرد،
بەشێوەیەکی ئاسایی دەبینێ و هیچ کێشەیەکی بینینی نییە،

دیسانەوە تەماشای کاتی کرد بەڵام میلەکانی کاتژمێرەکە تەڵخن و ناتوانێ ببینێ...

جەرەسەکە دیسانەوە دەستی کردەوە زەنگ لێدان،
تاوەکو....

چاوەکانی کردەوە...

خۆی لەسەر جێگاکەی بینیەوە و هەموو شتێک ئاساییە،
بەڵام بەڕاستی ئەم جارەیان دەنگی جەرەسی دەرگە دێت،

بەترسەوە هەستا،

بیری کەوتەوە لە خەوەکەیدا نەیدەتوانی کاتژمێرەکە ببینێت بۆیە خێرا ڕووی لە سەرەوە کرد و بینی بەجوانی کاتژمێر...

8:00 ی بەیانییە.

جەرەسی دەرگە لێدەدات،

فووکا دەستی بەترسەوە خستە سەر دڵی چونکە ئەوە بە دڵنیایەوە بیکهیۆن نییە،

لەبەر ئەوەی ئەو وشەی نهێنی دەزانێت،

ترپەی دڵی لەترسانا زۆر زیادی کرد و تەنها وشک ببوو لەجێگەی خۆی نەیدەزانی چ بکات،

قورگی وشک بوو نەیدەتوانی تەنانەت تفیش قوتبا،

دوای ماوەیەک دەنگەکە وەستا،

تەماشای خوارەوەی کرد، سێبەری کەسێک دێت و دەڕوات لە پشتەوەی دەرگاکە،

ئەوە بەسە بۆ ئەوەی ئێستە بدات لە زەوی و جەڵتە لێی بات لەترسا،

زۆر بە بێ دەنگی، بێ ئەوەی هیچ دەنگی پێی بێت لەو پێشە لاچو،
بۆ ئەوەی لەحاڵەتێکدا ئەگەر ئەو کەسەی لەدەرەوە وەستاوە،

وەکو خۆی تەماشا بکات سێبەری نەبینێت کە وەستاوە لەو پێشە،

دوور کەوتەوە لە دەرگە،

لەسەر  قەنەفەکە دانیشت دوای هەستایەوە هەم دانیشتەوە لە شڵەژاویدا،

نینۆکەکانی خۆی دەخوات،
بەڵام ماوەیک بوو زەنگی دەرگە وەستابوو،

لقد وصلت إلى نهاية الفصول المنشورة.

⏰ آخر تحديث: Sep 23, 2024 ⏰

أضِف هذه القصة لمكتبتك كي يصلك إشعار عن فصولها الجديدة!

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن