part 25

251 50 19
                                    

.
.
.
.
.
.
.

ڕۆژێک بەسەر ئەو ڕووداوانە تێپەڕی،
لەسەر جێگاکەی نوستبوو لەسەر سکی، بێزاربوو کاتێک مۆبەکەی بۆ دووەم جار زەنگی لێ یا،

دەستی بردە ژێر سەرنیاکەی و دەری هێنا بەچاوی کزەوە تەماشای کرد بینی ئەو کابرایەیە کەوا دوێنێ لەگەڵی قسەی کزد لە بارەی فووکاوە،

دەستی خستە ناو پرچی و بردیە دواوە،
و دانیشت لەسەر سیسەمەکە،

زەنگ لێدانەکە وەڵام نەردایەوە و تەواو بوو بۆیە خۆی بۆی کردەوە و ئەو وەڵاژمی دایەوە یەکسەر...

" بەڵێ؟! "

بیک هیۆن بزەیەکی کرد و دوای قسەکردن لەگەڵی دایخست و خێرا هەستا و چووە گەرماو،

دەرچوو جلەکانی لەبەر کرد و ڕۆیشتە دەرەوە،

سەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوت و دوای دوو کاتژمێر لێخوڕین،

گەیشتە شوێنێک کە هەمووی شوقەیە،

بەلوت بەرزانە ڕوانییە ئەو ناوە چونکە لە ئاستی ئەو نییە،

دەرگەی ئۆتۆمبێلەکەی پێوە دا مۆبەکەی دەرهێنا و بینی نامەی بۆهاتووە پێش دوو کاتژمێر کە ئەویش ناونیشانی تەواوی فووکایە،

کردیەوە و زانی بۆکوێ دەڕوات...

چووەیەکێک لە بیناکان کە سێ نهۆم بوو دەبوو بە پێییەکانی خۆی بچێتە سەرەوە لەسەر پێکانەکان بۆ نهۆمی سێیەم،

بەبێزایرییەوە ڕووانییە  پێش خۆی کە دەرگەی نهۆمی سێییەم بوو،

لە دەرگەی دا...

یەکەم جار،

وەڵام نییە،

دووەم جار،
وەڵام نییە،

سێییەم جار،
بەهێزتر لە دەرگەی دا...
هەر وەڵام نییە،

بیکهیۆن زۆر  توڕە بوو، دەستی کردە جنێودان بە فووکا،

خێرا ڕووی لەدواوە کرد کاتێک هەستی کرد کەسێک لەدواویەتی،

بینی فووکا وەستاوە، دوو کیسەی بەدەستە، یەکێک لە دەستەکانی خستۆتە سەر دەمی، شۆکە،

زۆر ترسا،،

" تۆ...چـ...چۆن؟! "

وای وت بەجۆرێک شڵەژا و ڕای کرد کیسەکان لەدەستی بەربوونە خوارەوە،

بیکهیۆنیش بەدوایدا ڕای کرد، لە ناوەڕاستی پێکانەکان قەمیسەکەی لەدواوە گرت و فووکا دەستی کردە قیژەکردن،

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن