part 23

317 55 21
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

درەنگانێکی شەو،

لەناو ژوورەکەی گڵۆپەکانیش کوژرابوونەوە،
دەهات و دەچوو...
نینۆکەکانی لەنێوان ددانەکانی دەجیڕاندەوە،

وەستا  لەپێش پەنجەرەکە تەماشای ئەو کەمە ڕۆشنایەی دەکرد کە لە نێوان پەردەکە دەهاتە ژوورەوە،

ڕۆشنایی گڵۆپەکانی دەرەوە،

پەردەکەی لادا،

" مانگ بەتەواوەتی دیارە ئەم شەو! "

بەدەنگێکی کزەوە وتی،

ڕێگەی دەرچوون ڕێک لەپێشیەتی،
دەرگەی دەرچوون،

بەڵام....

هەرگیز بۆی نییە بچێتە دەرەوە،
ناتوانێ هەرگیز لێرە ڕزگاری ببێ، تائەو کاتەی بیکهیۆن سەرپەرشتی دەکات،

گەڕایە دوواوە لەسەر سیسەمەکە دانیشت خۆی ڕاکشان لەسەری و چاوەکانی داخست،

" بەڵام چی بکەم؟
ئەوەتا من ژیانم دەڕوا! "

لەناکاو چاوەکانی کردەوە و دانیشتە سەر سیسەمەکە بەلای لێویەوە پێکەنی...

هەستایە سەر پێ و وتی...

" ڕادەکەم،
بەڵام دوای ئەوە چی؟!

با بەختی خۆم تاقی کەمەوە! "

دەرگەی ژوورەکەی کردەوە و تەنها سەری دەرهێنا و تەماشایەکی ئەوناوەی کرد،

گڵۆپی هەموو ژوورەکان کوژانەتەوە،

ژووری بیکهیۆنیش...

دڵخۆش بوو بە تەواوەتی هاتە دەرەوە کەمێک پرچی خۆی چاک کرد و بەمتمانەوە بێ ئەوەی دەنگی پێی بێ چووە لای ژوورەکەی یونگی لە دەرگەی دا...

دوای ماوەیەکی زۆر کەم یونگی دەرگەی کردەوە تەماشایەکی کرد،

هەستی کرد کە پلەی گەرمای بەرز بوویەە لە شەرما کەبینی تەنها شۆرتێکی لەپێ یە و لەپێشی وەستاوە و پرچی تێک چووە،

شێوەشی دەڵێی کەمێ سەرخۆشە،

" ئاا فووکا...زۆر سیرە! "

فووکا بزەیەکی کرد،

وا خۆی پیشاندا کە ئازاری هەیە و دەستی خستە سەر سکی خۆی و بە دەنگێکی کزەوە وتی...

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن