part 28

262 45 30
                                    

.
.
.
.
.
.
.

سیرا خێزانەکەی بردە ماڵەکەی خۆی و دایک وباوکی زۆر بە سەرسامییەوە تەماشای ئەو ناوەیان دەکرد،

باوکی هەستەکانی تێکەڵ بوون، پڕقورگی گریان بوو، بیری کەوتەوە کەچۆن هاوڕێکەی لێرە لەهۆڵەکە دادەنیشت و لەم شوێنە حەزی بە قاوە خواردنەوە دەکرد،

چووە لای قەنەفەکان و دەستی هێنایە سەری بە هێمنی،
تەنانەت مێزەکانیش هەر خۆیانن،

بەچاوی پرمێسکەوە ڕووی لە هاوسەرەکەی کرد و پێی وت...

" بەبیرت دێ،
لێرە ڕاهاتبووین هەمیشە هەر خوارمان پێکەوە قاوەمان دەخواردەوە؟! "

خاتوو کیم چاوەکانی سوور بوون پڕ فرمێسک و سەری جوڵاندەوە بە ئەرێ،

" ئاخر، چۆن لەبیرم دەچێتەوە! "

تایهیۆنگ و سیرا تەنها وەستابوون تەماشایان دەکرد،
لەکاتێکدا بەڕێز کیم فرمێسکەکانی سڕیەوە ڕووی لە سیرا کرد،

" هێشتا لەسەر ڕای خۆمم،
هێشتا دڵنیام کە ئەوان کوژران،
ئەوە ڕووداو نەبوو! "

سیرا زۆر پێی سەیر بوو،

لێی پرسی...

" باوکە تۆ باسی چی دەکەی؟! "

" باوکت خاوەنی دوژمن بوو،
لەبەر ئەوە هیچ بەدووری ناگرم مردنەکەی خۆی خێزانەکەی پلان بۆداڕێژراو بووبێ! "

سیرا هەستی کرد دڵی پڵپەی ئاگری لێ دێ، دەبێ کێ بوو بێ کە ڕەنگە بەرپرسیاری ئەو کارە بووبێ؟

دەبێ کێ بێ کە ژیانی لە دایک و باکی سەندۆتەوە،

هەرکەسە بێ، ئەگەر بۆی دەرکەوێ، لەدەستی دەرناچن،

سیرا بەتوندی دەستی خۆی گوشاردەوە، تاییهیۆنگ دەستی بەتوندی گرت،

چاوەکانیان بەر یەک کەوتن،

" ئەوە تەنها بۆ چوونێکە،
هیچ پێنابێ وابێ! "

تایهیۆنگ پێی وت، بەڵام سیرا ئەو بیرۆکەیە زۆر دەچووە مێشکییەوە،

پیاوێکی دەوڵەمەند، خاوەن کۆمپانیا،
شتێکی ئاساییە کەسێک تەماحی پارە و سامانەکەی بکات،

" باوکە تکایە پێم بڵێ کێن ئەو کەسانەی دوژمنی باوکم بوون؟! "

" باوکت ڕکابەری زۆر بوو،

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن