part 27

285 45 30
                                    

.
.
.
.
.
.

کاتژمێر 7:00 بەیانی،

هێشتا تایهیۆنگ نوستووە،
بەبێ ئاگای تایهیۆنگ  و بێ دەنگی چووە دەرەوە،

چونکە تایهیۆنگ ئەگەر بزانێ ڕەنگە بەربەستی بۆ دروست بکات،

یان هەر نایەوێ گوێی لە دەنگ و ئەوشتانە بێ کەپێی دەڵێ،

جۆنگکووک لەبەر دەرگە وەستابوو و لەگەڵی سەرکەوت،

تایهیۆنگ لە ژوورەکەی خۆی گوێی لەدەنگی ئۆتۆمبێل بوو چاوەکانی کردەوە بەڵام گوێی نەدایێ و دیسانەوە خەوتەوە،

لەکاتێکدا جۆنگکووک و سیرا بەرەو کۆمپانیا ڕۆیشتن،
لەوێ دوای ماوەیەک دانیشتن پیاوێک ی بەڕێز هاتە ژوورەوە،

دەستی خستە ناو دەستی جۆنگکووک ئینجا سیرای پێ ناساند و دەستی خستە ناو دەستی ئەویش تەوقەی لەگەڵ کرد،

هەرسێکەیان پێکەوە دانیشتن،

" بەڕێز کیم،
ئەوە ئەو خاتوونەیە کە باسم بۆ کردی،

بەدڵنیایەوە هەموومان ڕێکەوتووین،

بەڵام پێم خۆش بوو سەرەتا هەرسێکەمان پێکەوە دانیشین! "

پیاوەکە سەری جوڵاندەوە بە باشە و خەندەیەکی بۆ سیرا کرد،

بە سیرای وت...

" خاتوو سیرا،
تۆ لەماوەی چوار ساڵدا دەبیت بە باشترین بەڕێوبەر ی کۆمپانیا، لەوە دڵنیابە! "

سیرا زۆر دڵخۆش بوو،
هەستێکی زۆر سەیری هەبوو کەوا نەیدەتوانی لێی بگات،

ئەو شتەی کە چاوەڕوانی نەکرد ڕووی دا،
چیتر دەتوانێ دایک و باوکی دڵخۆش بکات،

سیرا وا بیر دەکاتەوە کەوا چیتر تایهیۆنگ هیچ دەستەڵاتێکی بەسەریەوە نامێنێ دوای ئەوەی دەبێت بەخاوەنی کاری خۆی ولێی دوور دەکەوێتەوە،

چیتر ناتوانێ تێکەڵی پەیوەندی نێوان خۆی ونامجۆن بێت،

سیرا ویستی بگەڕێتەوە ماڵەوە جۆنگکووک بڕیاری دا خۆی بیباتەوە بەڵام سیرا ڕازی نەبوو دەیویست خۆی بگەڕێتەوە،

بەم جۆرە لەکۆمپانیاکە دەرچوو،

.....


فووکا لەسەر جێگاکەی دانیشتبوو خەریک بوو مۆبەکەی بوو لەناکاو دنگی دەرگە هات بەجۆرێک ترسا و شڵەژا و مۆبەکە لەدەستی کەوت،

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن