part 26

302 48 16
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
سیرا کاتێکی زۆر خۆشی لەگەڵ نامجۆن بەسەر برد، ئەوکاتەی کە هاتەوە دوای هەڵهاتنی خۆر بوو،

بێ ئەوەی ئاگای لەدڵی تایهیۆنگ بێت کە خەریک بوو گڕی دەگرد،

نامجۆن گەیاندییە بەر دەرگە، باوەشیان کردە یەکترا،
چاوەڕێی کرد تاوەکو ڕۆیشت و ئینجا هاتە ژوورەوە،
تای چاوەڕوانی بوو، بەڵام سیران چاوەڕێی ئەوە بوو توڕە بێت شتێکی خراپ بکات بەڵام

بەپێچەوانەی هەموو ئەو پێشبینیانە تایهیۆنگ هیچی نەکرد، هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو،

بەڵکو بینی زۆر بە بێ دەنگی چووە چێشتحانەکە خەریک بوو بۆخۆی قاوەی دروست دەکرد تەنانەت پرسیاریشی لە سیرا نەکرد کە لەکوێ بووە و چی دەکرد،

سیرا زۆر پێی سەیر بوو،

کاتێک بینی تایهیۆنگ پشتی لێی کردووە و قسەی لەگەڵ ناکات، هەستی کرد دڵی ئازاری دەدات،

وەستا لەجێگەی خۆی،
خەیاڵی ئەوەی دەکرد تایهیۆنگ بە خەندە جوانەکەی جارانییەوە ڕووی لێ دەکات و نوونا نوونا بانگی دەکات،

بەڵام تایهیۆنگ گۆڕاوە، وەکوجاران نەماوە، وەکو ئەوە وابێت ئەمە مرۆڤێکی تر بێت و سیراش دیلی ڕابردووە،

کەمێک فرمێسک لە چاوەکانی هاتنە خوارەوە، لەوکاتەدا تایهیۆنگ ڕووی کزدە دوواوە بەڵام سیرا خێرا ڕۆیشتە سەرەوە،

تایهیۆنگ لێی پرسی،

" دڵخۆش بوویت؟
دڵخۆش بوویت بەوشتەی کردت؟! "

سیرا چاوەکانی بەسەرسامییەوە کردەوە و گلێنەکانی لەرزین، چونکە هەستی کرد دەنگی تایهیۆنگ ئاسایی نییە گریانی دێ،

خێرا ڕوی کردە لای،

بینی خۆی گرتووە، هەردوو چاوەکانی سور بوونەوە،

" تایهیۆنگ ئەوە تۆ...! "

ڕێگەی نەدا قسەکەی تەواو بکات پێی بڕی و وتی...

" تۆ...لە بەیانییەوە تا ئەم کاتە چیت لەگەڵ ئەو پیاوە دەکرد؟

هەر تەنانەت دەشزانی چەندە پەیوەندیم پێوە کردی؟! "

پێی سەیر بوو، دەستی خستە گیرفانی و بینی پازدە جار تای پەیوەندی پێوە کردووە،

سیرا ترسا،

" ئەوەندە پەیوەندیت کردووە،
شتێک بووە؟! "

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن