part 38

310 39 72
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.

چۆی بۆ خۆی دانیشتبوو زۆر توڕە دیار بوو خەریکی خواردنەوە بوو،

هەستایە سەر پێ و گڵاسە خواردنەوەکەی فڕێ دایە زەوی و دەستی کردە جنێو دان و وتی...

" ئەو ئافرەتە نەفرەتییە،
دەبێت هەر ئەمڕۆ و هەر ئێستە بمرێت، هەر ئێستە!! "

هاواری کرد و یەێکێک لە پیاوەکان فووکایان بۆی هێنا بە پرچ ڕای دەکێشا و ئەویش هاواری دەکرد و هەوڵی دەدا لەدەستی دەرچێت بەڵام پیاوەکە خراپتر پرچی ڕادەکێشا و توندری دەکردەوە لەسەری،

هێنایە پێش چۆی و فڕێی داوە پێشی کەوتە زەوی بەناو گڵاسە پەڵاش پەڵاش بووەکە،

دەست و پێیەکان و ڕانەکانی بریندار و زامدار بوون،

چاوەکانی بە ئازارەوە داخست،

لەپێشی دانیشت لەبەرامبەری و پێی وت...

" نەدەبوو گوومان لەمن بکەی،

نەدەبوو من تووش بکەی! "

فووکا هەستی کرد کە ئەمە ئیتر کۆتاییە وەکو دەزانن قسەیەک هەیە دەڵێ کەزانیت ئەوە کۆتاییە و دەمری بەمەردانە بمرە،

لەگەڵ ئەو هەموو ترسەی فووکا لەدڵیدا هەبوو کەچی خۆی گرت نەگریا و داوای لێخۆشبوونی نەکرد،

" ڕاستیم پێ بڵێ تکایە،
ئەو خوێنەی لەناو کافێکە بوو هی وونایە؟! "

چۆی دەستی کردە پێکەنین و هەستایە سەر پێ و بەگاڵتە جاڕیەوە لاسایی فووکای کردەوە،

" وونا...وونا...وونا لەکوێییە؟! "

ئینجا ڕوخساری جدی بوو و پێکەنینەکەی نەما و ڕوخسارە توڕە و وشکەکەی دەرکەوتەوە ،

پێی بەرز کردەوە و یەک شەقی کێشا بەناوسکی فووکادا و وتی...

" نەخێر، هی ئەو نییە! "

فووکا هەناسەی لێ بڕا لە ئازارا دەستی بەتوندی خستە سەر سکی و هاواری کرد لەتاو ئازاردا،

بەتەواوەتی لەو کاتەد دەرگە کرایەوە و هەمووان چاویان چووە لای دەرگە کە بیکهیۆن بوو هاتە ژوورەوە  لەگەڵ پیاوەکان و یەکەم شت کەبینی فووکا بوو لە زەوی بەو حاڵە خراپە،

بەتوڕەیەوە تەماشای چۆی کرد و پێی وت،

" من بەتۆم نەوت ئەوە هی منە و دەستی لێ مەیە؟! "

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن