part 37

211 47 18
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

سیرا خۆی کۆکردەوە و بەرەو دەروە ڕۆیشت، تایهیۆنگ لەو کاتە لە پەنجەرەکەوە ڕۆشنایی بینی

خێرا هەستا و پەردەکەی لابرد بینی سیرا بە ئۆتۆمبێلەکەی دەڕوات،

" سیرا...بۆ کوێ...؟! "

ڕای کردە دەرەوە،
بینی دەڕوات و بانگی  شۆفێرەکەی کرد و دوای کەوت...

کاتێک دوای کەوت دوا کەوت بەڵام ئۆتۆمبێلێکی بینی هەمان جۆر و مۆدێلی سیرا بوو،

" دوای کەوە ئەوە خۆیەتی! "

تایهیۆنگ بە شۆفێرەکەی وت،

.......

لەهەمان کاتدا بیکهیۆن بەدوای فووکادا دەگەڕیا بەڵام کە بینی هیچ ئاسەوارێکی نییە زۆر پێی سەیر بوو،

تەماشای ئەم لا و ئەو لای دەکرد،

" زۆر سەیرە ئەو کچە بوو بە چی؟
چۆن توانی ئاوا خێرا ون بێت؟! "

کەمێک وەستا و بیری کردەوە،
سەری بە نەرێ جوڵاندەوە و خێرا سەر کەوتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی و وتی...

" نەخێر نەخێر،
هەستێکی زۆر خراپم هەیە،
ناتوانێ ئاوا دور بکەوێتەوە! "

دەستی کردە گەڕان بەدوای بەڵام هیچ دیار نییە تەنانەت چەند دوور کەوتەوە چەند ئەم لا و ئەولا گەرا کەچی بێ ئاسەوارە،

ترس کەوتە دڵییەوە بەتەواوەتی،
ئەو کچە ناتوانێ ئاوا دیار نەمێنێ،

ناتوانێ ئاوا یەکجارەکی دوور کەوێتەوە وەکو ئەوە وابێت سەر کەوتۆتە سەر ئۆتۆمبێل و بەخێرایی لێخوڕییە،

کاتێک دیسانەوە بەهەمان بەهەمان ڕێگەدا تێپەڕی بۆ ئەوەی بەڵکو ئاسەوارێکی هەبێ ئەم جارەیان یان شتێک،

وەستا پەیوەندییەکی کرد..

" هەر ئێستا بانگی پیاوەکان بکەن و دوام کەون! "

ودایخستەوە،

لەو کاتەدا، باڵی خۆی لە پەنجەرەکە دەرهێنابوو، دەستی کردبووە ناو پرچی و تێکی دەدا،

چاوی کەوتە سەر شتێک کەوتبوو لە،زەوییەکەدا،

دەرچووە دەرەوە و بینی تا پێڵاوە،

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن