part 21

958 114 48
                                    

.
.
.
.
.

لە دەرگە درا و بە ڕوخسارێکی زۆر سارد و وشکەوە تەماشای دەرگەکەی کرد و بە بێدەنگی مایەوە،

تاوەکو دەرگە خۆی کرایەوە، تایهیۆنگ بە سینیەک خواردن هاتە ژوورەوە،
خەندەکەی هەموو ڕوخساری گرتبووەوە و دانەکانی دەرکەوتبوون،

زۆر بە کەیفخۆشیەوە هاتە لای و سینیەکەی لەسەر مێزە بچووکەکەی تەنیشتی دانا و پێی وت...

" هەستم کرد هیلاکی بۆیە خواردنم بۆ دروست کردی و هێناومە ئێرە! "

سیرا وەکو ئەوەی هیچ تێنەگا تەماشای دەکرد،
بانەکەی لەخۆی توندتر کرد،

" چی ڕوو دەدات لێرە؟! "

زۆر بە تێنەگەیشتنەوە پرسی،
سەری بەرز کردەوە لای تایهیۆنگ کە هاتە لایەوە و دەستی خستە ناو پرچی زۆر بە نەرم و نیانی و وتی...

" گیانەکەی من،
پێم وابێ پێویستت بە خەوتنە! "

دەستی بەرز کردەوە و دەستی تایهیۆنگی لەسەر پرچی لابرد بە بێزاریەوە،
زۆر بە شێوەیەکی توندانەوە تەماشای کرد و وتی،

" بۆچی؟
لەبەر چی وات کرد؟
چۆن زۆرم لێدەکەی بۆ شتێکی قێزەونی لەو جۆرە؟! "

لەکۆتایی وشەکانیدا هاواری کرد و بە زلە هاتە سەر تایهیۆنگا کە دەستی گرت و خۆی چەمانەوە و ڕوخساری خستە پێش ڕوخساری و لێی پرسی،

" من زۆرم لێت کرد؟
تەنها بیرت بێتەوە، من دەست درێژیم کردە سەرت؟! "

چەند دیمەنێکی هاتە پێش چاو،
فرمێسک لە ڕوخساری هاتە خوارەوە، دەزانێت،

هیچ شتێک بەزۆری نەبوو،

لەهەر دەست لێدانێکی تایهیۆنگ بۆی، لەهەر ماچێک، لەهەر قسەیەک کەدەی پچاندە گوێی...

هەستی دەکرد کە بەرز دەبێتەوە بۆ بەهەشت،
هیچ شتێک بەزۆری نەبوو،

بەڵام لەبەر چی و چۆن ڕوویدا؟
چۆن ئاوا خۆی دا بەدەستەوە؟

چۆن ئاوا لاواز بوو لەپێشی بێ ئەوەی هەست بەخۆی بکات؟

دەستی سیرای بەردا و کەمێک چووە ئەولاوە، بە روخسارێکی زۆر توندەوە پێی وت...

" بیرت دەخەمەوە،
کەچیتر تۆ خیانەتت لە نامجۆن کرد، بەداخەوە،

لێی جیابەرەوە پێش ئەوەی من هەموو شتێکی پێ بڵێم! "

سیرا هەستی کرد کە مێشکی لەدەست دەدا هەرکە ناوی نامجۆنی هێنا، خێرا هەستایە سەر پێ و توند ئەوەی گرتبوو کە پێچابووی بە جەستەی،

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن