part 39

305 39 21
                                    

.
.
.
.
.
.

بەیانییەکی زوو،
فووکا هەستا کاتێک گوێی لە دەنگی مۆبەکەی بوو،

چاوەکانی خوراند و کاتێک ناوەکەی بینی خێرا هەستا نایە گوێی...

" بەڵێ لێکۆڵەر! "

" خاتوو فووکا،
دەتوانی سەردانم بکەی ئێستە لە بنکە؟! "

خێرا بەتانییەکەی لەسەر خۆی لابرد دەستێکی خستە سەر ناوقەی بەشڵەژاوی و ئینجا پرچی بردە پشتەوە و وتی پێی...

" بەڵێ...ئێستە دێم! "

لە دەنگی ئەم قسانە بیک هاتەخەبەرا وهەستایەسەر پێ...

" چی بووە؟! "

بیک لێی پرسی،
کەچی فووکا زۆر شڵەژا بوو نێنۆکەکانی خستبووە نێوان ددانەکانی و دەیانی قرتاند دەستی دەهێنایە روخساری خۆی

ڕووی لە بیکهیۆن کرد ڕوخساری پەریبوو، چاوەکانی خەواڵوو،
فرمێسک پڕ چاوەکانی بوون، وتی...

" لێکۆڵەرە! "

چەجد جارێک چاوەکانی پرتاند و پەنجەی خستە ناو چاوانی و فرمێسکەکانی سڕیەوە،

" دەیەوێ شتێکم پێ بڵێ! "

بیکهیۆن خێرا هەستا و خۆی ڕێک خست و ڕوخساری ششت و دەستێکی هێنایە پرچی وە هاتە لایەوە،

" بەدڵنیایەوە بەتەنها ناڕۆیت،
لە ڕاستیدا بۆ هیچ شوێنێک بەتەنها ناڕۆیت،
من...
لەگەڵتم، هەمیشە لەگەڵتم! "

ئەوکات لێی نزیک بوو، بۆماوەیەک تەماشای چاوەکانی یەکتریان دەکرد تاوەکو فووکا سەری جوڵاندەوە بە باشە و وتی...

" خۆم ئامادە دەکەم و دێم! "

.....

لەوکاتەدا لێکۆڵەر پارک لەناو ئۆفیسی خۆی لە بنکەکەی وەستابوو لە پێش پەنجەرەکە تەماشای دەرەوەی دەکرد،

زۆر ماندوو دیار بوو، خوار چاوەکانی خەریک ڕەش هەڵدەگەڕان بەهۆی کەم خەوتن و مانوو بوون،

لەوکاتەدا لەدەرگە درا،

" وەرە! "

وتی، تەماشای خواری دەکرد ئافرەتێک پیاوێک دەرکەوتن،
بەداڵنیایەوە بیکهیۆن و فووکا بوون،

فووکا تەماشایەکی لێکۆڵەری کرد و ئینجا خێرا بیکهیۆن لەڕووخساریدا دەیوت،

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن