.
.
.
.
.
.گەڕایەوە ماڵەوە جگەرەکەی لەدەستی بوو دووکەڵی بەرز دەکردەوە،
هەرکە هاتە ژوورەوە ڕوخساری دایکی بینی کەتوڕە بوو...
" جۆنگکوک وادەزانی گەر باوکت نەمێنێ ئیتر چۆنت بوێ دەتوانی یاساکانی ئەم ماڵە پشگوێ بخەی؟! "
تەماشایەکی دەستی کرد و دیسانەوە وتی...
" ئینجا جگەرە کێشانیش؟! "
جۆنگکوک زۆر بێدەنگانە ژەهرەکەی دەخواردەوە و دووکەڵەکەی دەردەکرد،
لەسەر قەنەفەکە دانیشت پێی ناوە سەر پێ،
" لەڕێگە سیرام بینی! "
دایکی ماقی پەڕی و هێمن بوویەوە خێرا هات لەتەنیشتی دانیشت،
" ئەی چی بوو؟ خۆتت بەئەو ناساند؟! "
بەشڵەژاوییەوە پرسی، سەری جوڵاندەوە بەبەڵێ،
" نایەوێ تۆ ببینێ! "
دڵتەنگ بوو تەماشایەکی خوارەوەی کرد، کاتێک دایکی بەوجۆرە بینی دەستی خستە سەر شانی و پێکەنی،
" بەڵام تۆ خەمت نەبێت، چارەسەری دەکەم! "
ئەویش بەکزێکەوە خەندەیەکی کرد و هەستا،
" جۆنگکوک من بە زووترین کات سیرام دەوێ لێرە،
ئیتر ئەو دەبێ لەناو خێزانەکەی خۆی بژی! "وای وت و چووە سەرەوە، جۆنگکووک لەجێگەی خۆی دانیشت تاوەکو جگەرەکەی تەواوکرد،
هەستایە سەر پێ و چووە سەرەوە ئەویش،
....
لەکاتێکدا سیرا کەوەستابوو لای پەنجەرەکە تەمشای سەرەوەی دەکرد، هەستیکرد کە ئیتر کات زۆر درەنگ بووە و دایخست و پەردەکەی پێوەدا،
خۆی کردە ژێر بەتانییەکەی و کارتەکەی جۆنگکووکی لەپێش ڕووخساری خۆی بەرز کردەوە،
" ئەگەری هەیە دوورکەوتنەوە لە تایهیۆنگ کارێکی زۆر زیرەکانە بێت! "
.....
بەیانییەکەی...
هاتە خوارەوە بینی سیرا خەریکە نانی بەیانی ئامادە دەکات،
وەستا لەجێگەی خۆی سەرەنجی ڕووخساری دا،
کەمێک زەرد هەڵگەڕاوە و شڵەژاو دیارە، بێ ئەوەی هەست بکات نزیکی بوویەوە و دەستی خستە سەر نێو چاوانی سیرا،
أنت تقرأ
Dangerous man
Fanfiction" تای تای گەورە دەبێت، تای تای هاوسەرگیری لەگەڵ نونا ئەکات! " . . . . . . کیم تایهیۆنگ کیم سیرا