.
.
.January-2010
سیرا: 12
تایهیۆنگ: 7Kim taehyung...
ئەمڕۆ دوایەزدەیەمین یادی لەدایک بوونی نونایە، هەمووان دڵخۆشین، نونا هیوایەکی خواست و مۆمەکانی کوژاندەوە چەپڵەمان لێییا و دایکم کێکەکەی پارچە پارچە کرد
و پارچەیەکی خستە پێشم و من تەنها یاریم بە چەنگاڵەکەی دەستم دەکرد
دەمەوێ بزانم نونا هیوای چی خواستووە وئایا دەبێت هیواکەی منی تیابم
" نونا چی هیوایەکت خواست؟! "
تەماشایەکمی کرد و لەتەنیشتم دانیشت لەسەر کورسیەکە
" نابێت پێو بڵێم، هیواکە دەبێت بە نهێنی بمێنیتەوە، ئەی وانییە ؟!"
" بەڵێ وایە، بەڵام من حەزدەکەم...!"
بەبێزارییەوە وتم و ئەویش هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و قسەکەی پێم بڕی و
" ئاهـ کێشە نییە لەبەر ئەوەی تۆ تای تای منیت!
بەڵام با بەنهێنی نێوان خۆمان بمێنێتەوە باشە؟! "سەرم خێرا جوڵاندەوە بە باشە و ئەویش دەمی لە گوێم نزیک کردەوە وپچاندی پێما و خێراش دور کەوتەوە بەڵام من کەمێک وەستام بیرم لەوە دەکردەوە کە وتی...
" هیوام خواست لەگەڵ ئەو کەسە هاسەرگیری بکەم کە خۆشم دەوێ! "
ئەمە یانی چی ؟
یانی نونا کەسێکی هەیە کە خۆشی دەوێت؟ ئەی من وامزانی تەنها منی خۆشدەێت و تەنها گرنگی بەمن دەداتسەرم بەرز کردەوە تەماشای دایک و باوکم کرد کەزۆ دڵخۆشن وخەریکی کێک خواردنن
هاوسەرگیری؟
دایکم و باوکم هاوسەری یەکترن و هەمیشە لەگەڵ یەکدان و لەیەک ژوور دەمێننەوە
ئەی ئەوە مانای ئەوە نییە کە نوناش ئەگەر هاوسەرگیری بکات هەر هەمان شت دەکات ؟
یانی لەگەڵ کەسێکی تر دەخەوێت لەهەمان ژوور و بەردەوام پێیەوە دەنوسێتەوە
أنت تقرأ
Dangerous man
Fanfiction" تای تای گەورە دەبێت، تای تای هاوسەرگیری لەگەڵ نونا ئەکات! " . . . . . . کیم تایهیۆنگ کیم سیرا