part 6

1.5K 250 92
                                    

April 2020

سیرا : 22 ساڵ

تایهیۆنگ : 17 ساڵ

....

لەناو یاریگای قوتابخانەکەیان تەپەی تۆپ دەهات، ڕایان دەکرد بەدوای و بەدەستیانەوە تەپێنیان پێی دەکرد و فڕێییان دەدایە ناو سەلەکەوە

بەهیلاکی کەمێک وەستا لەناو یاریەکە تاوەک و تۆپەکەی لە گروپی بەرامبەر کردەوە و بەهەموو هێزی خۆی بەرامبەرەکانی ڕەتداو بەتەپێنەوە چووە پێشەەوە بازێکی دا و تۆپەکەی خستە ناو سەلەکەوە

هەموو دانیشتووان دەستیان کردە هاوارکردن دڵخۆشیکردن

خاولیەکەی هێنا پەڕوخساری خۆی لە ژووی جل گۆڕین دوای ئەوەی یاریەکەیان بردەوە بە جیاوازی دوو خاڵ

جلەکانی خۆی گۆڕیبوو ئەم بێدەنگ بوو لەکاتێکدا کوڕانی تر خەریکی قسەکردن و دڵخۆشی بوون

یەکێکیان دەستی خستە سەر شانی و پێی وت...

" تایهیۆنگ تۆ کارێکی زۆر باشت ئەنجامدا، بەردەوامبە! "

بزەیەکی کرد و سەرێکی بۆی جوڵاندەوە بە باشە

" وەهەروەها ئێوەش هاوڕێییان! "

تۆپەکەی خستە ژێر باڵی و بەرەو ماڵەوە بەڕێکەوت...

کاتێک گەیشتە بەر دەرگە پێی سەیر بوو کەبینی ئۆتۆمبێلێکی سور لە پێش دەرگەیان وەستاوە کەمێک تەماشای کرد تۆپەکە لەژێر باڵی کەوتە خوارەوە کاتێک بینی سیرا هاتە دەرەوە و لەتەنیشتی شۆفێر سەرکەوت و لێ خوڕی

" نونا ؟! "

لەشوێنی خۆی بەوشکی وەستا، ئەوی کەلێی دەترسا ئێستا هاتە پێشی و لەبەر چاوی خۆی ڕووی دا

تۆپەکەی هەڵگرت و چووە ژوورەوە گڵۆپەکانی کردەوە هەروەکو هەمیشە دایک و باوکی لە ماڵەوە نین ...

لەسەر قەنەفەکە دانیشت ببێزاری، ئێستە زۆر دڵخۆشبوو بە بردنەوەیان لەیاری باسکە بەڵام ئەو  دیمەنە هەموو مەزاجی تێک دا

پرچەکەی لە دواوەکورت و لەپێشەوە درێژ دەهاتە ناو ڕوخساری چونکە لەدوای کۆتایی هاتنی یارییەکە خۆی ششت لەوێ

دەستی خستە ناو پرچی پەرچەمە درێژەکە بردە دواوە

" تایهیۆنگ ڕەگی ئەو کارەی کەبیری لێ دەکەیتەوە بەتەواوەتی هەڵەیە! "

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن