.
.
.
.
.
.Fuka...
هێشتا لەناو ئۆتۆبێلەکە وەستابووین، بە هەمان جۆر تەماشای یەکترمان دەکرد،
بەڵام ئەو خێرا ڕوخساری بردە ئەولاوە و دەستی خستە سەر گێڕەکە وئۆتمبێلەکەی بەرەو پێشەوە جوڵاندەوە،
منیش هەستەکەم زمانم قورس بوو،
" ئێـ...ئێستا ئەوە مانای چییە؟! "
چاوەکانم چەند جارێک پرتان بێ ویستی خۆم و ئیتر بیکهیۆن بەلای چاویەوە تەماشایەکی کردم و وتی...
" تا هەتایە دادەنیشم بۆتی ڕوون دەکەمەوە کە مانای ئەوە چییە کەوتم؟
مەگەر ئاشکرا نییە؟! "" ئاخر...ڕەنگە ئەوخۆشەویستییەی کەمن مەبەستم بوو،
هەمان ئەو واتایەی نەبێت لای تۆ،
بۆ نمونە ڕەنگە لای تۆ واتای کوشتن بدات! "
بەشڵەژاوییەو قسەم دەکرد،
تەنانەت خۆیشم نازانم کەچیم دەوت،لەناکاو پێی ناوە سەر برێکەکە و ئۆتۆمبێلی وەستاند،
و ڕووی کردە لامەوە...
بۆماوەیەکی زۆر کەم چەند چرکەیەک تەماشای یەکترمان کرد و ئینجا هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و وتی...
" ئێستا بۆت ڕوون دەکەمەوە بە کرداری مەبەستم چی بوو! "
قایشی سەلامەتی لەخۆی کردەوە،
ئەو کات من چاوم لەسەری بوو و موچڕکە چووە گیانمەوە،پێم وابێت هیچ شتێک باش نییە،
منیش خێرا قایشەکەم لەخۆم کردەوە و ڕامکرد ئەویش دوام کەوت،
سودی نییە ئەو زۆر خێراترە لە من،
بەڵێ قیژاندم بەڵام شەقام چۆڵە،
کردیە باڵم و بەرەو ئۆتۆمبێلەکە بردمی...
" باشە، تەواو زانیم مەبەستت چییە! "
هەوڵمدا خۆم لەناو دەستی دەربێنم،
بەڵام ئەو توندتر منی گرت و خلیسکاندمی بەرەو پێشی خۆی و زۆر نزیکمانی کردەوە لەیەک و پرسی لێم..." مەبەستم چی بوو؟
هاە ؟
مەبەستم چی بوو؟! "منیش زۆر ترسابووم،
دەمویست لە چاو خستنە ناو چاوانی دوور بم بەڵام ئەو ڕازی نەبوو چەناگەمی گرت ڕێک ڕوخسارمی خستە پێش ڕوخساری خۆی،
ئینجا توڕەش دیاربوو و یاخەکەمی توند گرتبوو بە دەستەکەی تری،
أنت تقرأ
Dangerous man
Fanfiction" تای تای گەورە دەبێت، تای تای هاوسەرگیری لەگەڵ نونا ئەکات! " . . . . . . کیم تایهیۆنگ کیم سیرا