.
.
.
.
.
.
.
.
هەردووکیان لەپێشی یەکتر دانیشتبوون تەماشای ناوچاوانی یەکتریان دەکرد،
جیمین هەناسەی لێ بڕابوو دوای ماوەیەک وتی...
" یانی...
تۆ هەموو ئەو ماویە دەتزانی سیرا خوشکی تۆ نییە و سیراش دەیزانی بەڵام هیچ یەکێکتان نەتاندەزانی کە ئەویتر نازانی! "
" لەلایەنی منەوە بەڵێ،
بەڵام سیرا نازانم، پێم وابێ ئەو دیزانی کەمن دەزانم! "
تایهیۆنگ هەستایە سەر پێ دەستی خستە سەر یاخەی وچاکی کرد،
" من دەبێ بڕۆم! "
جیمین خێرا هەستا و ڕێگەی لێی گرت، هاتە پێشی،
" بوەستە!!
ئاوا ئاسان نییە،
سیرا چەند ساڵە وەکو خوشکی تۆ گەورە بووە هیچ جیاوازییەکی نییە،
ئەوە لەبیر نەکەی!! "
دەستی جیمینی بەتوندی لابرد دەنگی بەرز کردەوە،
" ئەو خوشکی من نییە!!
من هیچ نەفرەتێکم نییە بەناوی خوشک!!
چاوەکانی بەتوندی تەماشای دەکرد، جیمین ڕوویەکی لەوناوەکرد بینی خەڵکەکە وازیان لەخۆیان هێناوە و تەمشاایان دەکەن،
" داوای لێبوردن دەکەین...! "
بزەیکی کرد و داوای لێبوردن لەخەڵکەکە کرد و دیارە تایهیۆنگ هیج بەلایەوە گرنگ نەبوو،
کردیە باڵی و بۆ دەرەوە بردی و ئەویش بەڕێگاوە هەر دەی وت...
" هەمووان دەبینن،
سیرا دەکەم بەژنی خۆم!!
ئەو دەبێت بەژنی من!!
ئەوکات بۆخۆتان هەر بڵێن خوشکتە!! "
" تایهیۆنگ تۆ سەرخۆشی؟!!
بێدەنگ بە!! "
جیین بە توڕەیەوە وتی،
تاوەکو هاتنە دەرەوە،
" دەی پێم بڵێ چی دەکەی؟! "
" سەرەتا دەبێت بزانم کە خیانەت دەکات ئەگەر نایکات دەبێ وای لێ بکەم بیکات! "
جیمین، هەردوو چاوانی کردبووەوە لە وشەکانی تایهیۆنگ،
وەکو ئەوەبێ کە بڕوا نەکات چی دەڵێت،
زۆر بە شێوەیەکی وشکەوە تەماشای کرد و پێی وت...
" وەرەوە سەر خۆت! "
" دەبێت سیرا ببێ بەهی من،
ئەگەر وا نەبێت هەرگیز ناگەڕێمەوە سەر خۆم،
من...هەر دەبێت ئەو بەدەست بهێنم! "
أنت تقرأ
Dangerous man
Fanfiction" تای تای گەورە دەبێت، تای تای هاوسەرگیری لەگەڵ نونا ئەکات! " . . . . . . کیم تایهیۆنگ کیم سیرا
