.
.
.
.
.
.
.
.
.شەوێکی درەنگ،
هاتە خوارەوە تەماشایەکی ئەوناوەی کرد هیچ کەسی نەبینی وخێرا چووە دەرەوە پانتۆڵێکی کابۆ لەگەڵ چاکەتێکی ڕەشی کەمێک درێژ کڵاوەکەی کردووە سەری و هەردوو دەستی خستە گیرفانەکانی و دەرگەی لەدوای خۆی داخست،
دەستی کردە ڕێکردن بەدرێژایی شەقامە سەرەکییەکە، لەژێر ڕۆشنایی عامودەکانی ڕۆشنایی،
ئۆتۆمبێلەکان زۆر بەخێرایی دەدەنەلای،پرژە پرژەی باران و بۆنی خۆڵەکە دەرکەوت،
تەماشای شتەکانی دەکرد،
تەمشای خەڵکە جۆراو جۆرەکانی دەکرد کە ڕێییان دەکرد،گوێی لەدەنگی هێواش بوونەوە و نزیک بوونەوەی ئۆتۆمبێلێک بوو لەتەنیشتی،
تەماشای لای خۆی کرد، بینی کوڕێکی تابڵێی قۆز، پرچێکی ڕەشی درێژ ناوشانێکی پان،
پەنجەرەکەی هێنایە خوارەوە...
" ئایا خاتوونێکی جوان ژمارەکەی خۆی بە کوڕێکی قۆز دەدات؟! "
چاوێکی لێی داگرت لەکۆتایی وشەکانی،
سیرا ڕوخساری دابە یەکا، سەرێکی جوڵاندەوە بە نەخێر و دەستەکانی کردەوە گیرفانەکانی و بەردەوام بوو،کوڕەکە برزەیەکی کرد و بەردەوام بوو لە دواکەوتنی...
" خاتوون...هەر پێمی دەدەی،
تکایە...! "وشەکانی تەواو نەکرد، لەناکاو سیرا وەستا ئەویش ئۆتۆمبێلی ڕاگرت،
دەستی کردە ناو یەکێک لە پێڵاوەکانی، بەسەیرەوە تەماشای کرد، بینی خەنجەرێکی بچووکی دەرهێنا...
" هێشتا ژمارەت دەوێ؟! "
دەستی بەرز کردەوە تاوەکو بیکیڕێنێتە ئۆتۆمبێلەکەی،
بەڵام کوڕەکە خێرا دەستی لە پەنجەرەکە کردە ئەودیم و دەستی گرت،" تۆ شتێتی ئافرەت!!
دەزانی ئەوە بەچەندە؟! "سیرا دەستی بەتوندی جوڵاندەوە وبەدەنگی بەرز وتی...
" بەرم بە!! بەرم بە!!!
هەڵەی تۆیە دێیتە پێشم، خێرا بەرم بە!!! "چاوێکی داخست و بەدەستەکەی تری دەرگەی کردەوە و بەهەمان دەست ئەو دەستەی سیرای گرتەوە کە بەدەستی تری گرتبووی،
ئەو دەستی تری لێ کردەوە و دەرگەی داسخت، خنجەرەکەی لەدەستی دەرهێناو پێی ناوە سەری،
أنت تقرأ
Dangerous man
Fanfiction" تای تای گەورە دەبێت، تای تای هاوسەرگیری لەگەڵ نونا ئەکات! " . . . . . . کیم تایهیۆنگ کیم سیرا