.
.
.
.
.
.
.
.
.
.دەنگە دەنگێکی زۆر، ڕۆیشتنی کەسەکان بەسەر شۆستەو شەڤامەکاندا بەخێرایی بەهۆی سەرماوە،
دەستیان لەگیرفانیان بۆ گەرمگردنەوەی خۆیان،
" سیرا... پێت وانییە...
کە براکەت کەمێک سەیرە؟! "سیرا کەمێک سوراوەکەی خۆی تۆختر دەکردەوە، بەڵام کاتێگ گوێی لەوە بوو کە نامجۆن وتی لایبرد و بەسەیرێکەوە تەماشای کرد،
" چۆن؟! "
" مەبەستم تەماشاکەو خۆت ببینە! "
تەماشای ئەو شوێنەی کرد کە ئاماژەی پێدا،
هەردوو برژانی بەرزکردەوە بەبینینی تایهیۆنگ وەستاوە لەو سەرما و ماوە نە ماوەیەک هەردوو دەستی دەباتە سەر دەمی و هەناسەی گەرمی خۆی پییا دەکا بۆ گەرمکرودنی دەستی،خێرا سیرا ڕووی لە نامجون کرد و زۆر بەسەیرەوە وتی...
" تایهیۆنگ تائێستا لێرەیە؟! "
نام سەرێکی جوڵاندەوە بە بەڵێ،
" لەوکاتەوەی کەتۆی هێناوە هەر وەستاوە لەوێ،
پێم وابێ چاوەڕێی تۆیەتی! "سیرا بەشێوەیەکی شڵەژاو پێکەنی بەدەنگی نزم،
" زۆر سەیرە، دەزانی؟! "
" سیرا، دەزانم براکەت زۆر بەتۆوە پەیوەستە بەڵام پێت وانییە زیادە ڕۆیی دەکات؟! "
کەمێک لە پرچەکەی بردە پشت گوێی و تەماشایەکی تای کرد و دیسانەوە نامجون...
" نا سەیر نییە،
ئەو تەنها زۆر منی خۆشدەێ! "وای وت و هەستا نامجۆن سەری بەرز کردەوە بۆلای و لێی پرسی...
" چی دەکەی؟! "
" بانگی تای دەکەم! "
دوای ئەوە بەرەو لای ڕۆشت، نامجون هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی سەری خستە سەر مێزەکە و بەبێزارییەوە وتی...
" جوانە...
گوایە دەرچووم بۆ ژووان لەگەڵ خۆشەیستەکەم! "تەماشایەیانی کرد، نازانێ چی دەڵێن بەڵام دیارە سیرا داوای لێ دەکات لەگەڵی بێت و تایش ڕەتی دەکاتەوە بەڵام سیرا باڵی خستە ناو باڵی و هێنای لەگەڵ خۆی،
أنت تقرأ
Dangerous man
Fanfiction" تای تای گەورە دەبێت، تای تای هاوسەرگیری لەگەڵ نونا ئەکات! " . . . . . . کیم تایهیۆنگ کیم سیرا