part 29

260 46 33
                                    

.
.
.
.
.
.
.

سیرا لە ژوورەکەیەوە دەرچوو، تەماشایەکی ئەوناوەی کرد بینی کەسی لێ نییە،

تەماشایەکی ژوورەکەی کرد تایهیۆنگ نوستووە و بەتوندی باوەشی بە سەرنیاکە کردووە،

درگاکەی داخست و هاتە دەرەوە چووە چێشتخانە،
کاتژمێر جارێ زووە بۆ ئەوەی ئەوانیتر هەستن لەخەو چونکە هێشتا شەشی بەیانییە،

لە چێشتخانە نانی بەیانی بۆ خۆی ئامادەکرد و دەستی کردە خواردن زۆر بەبێ دەنگی،

ئینجا هەستا و قاوەیەکی گەرمی ئامادە کرد و دانیشت بیخواتەوە بەڵام بیرکردنەوە مێشکی سەری بردووە،

تەنانەت هیچ مافێکیشی نییە بۆ ئەوەی لە تایهیۆنگ توڕە بێت،

هەموو تاوانەکە؟گ لەسەر خۆیەتی،
خۆی خۆی دابە دەستەوە ناتوانێ سەرزەنشتی هیچ کەسێک بکات،

بەڕەزانمەندی خۆی خیانەتی لە نامجۆن کرد،
کاتێکی زۆر تێپەڕی تەنها دانیشتبوو بیری دەکردەوە چۆن خۆی دەربێنێ لەم بابەتە،

هەستا دەستی کرد بە ششتنی قاپەکان،

بە خۆ ویستییەوە ڕەفتاری کرد بیری کردەوە کەوا بەجۆرێک یان بەناردنی تای بۆ دەرەوە ڕزگاری بێ لێی و بەردەوام بێت لەگەڵ نامجۆن وەکو ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت،

لەو کاتەدا ملی لار کردەوە و چاوەکانی داخست موچڕکە چووە لاشەی کاتێک دەستی کەسێک هاتە سەری،

تایهیۆنگ بوو، وەستاوە بە ڕووخسارە گەشەکەی،

" بەیانیت باش سیراکەم، هەمیشە بۆ من بمێنی! "

هیچ وەڵامێکی نەدایەوە،
تای دیسانەوە دەستی برد وهەندێک لەپرچی کە دیار بوو سیرای بێزار کردبوو لەسەر ڕوخساری بردیە پشت گوێی،

بەڵام بە مەبەست دەستی دەدا لە مل و سنگی سیرا،

" کە هەستام تۆ نەبووی بۆیە خێرا دوات کەوتم! "

سیرا بەهێمنی دەستی تایهیۆنگی گرت و دووری خستەوە و لێی پرسی...

" بۆچی؟ تۆ منداڵی ؟ منت بە دایکی خۆت زانیوە وا بەو جۆرە دوام دەکەوی؟! "

زۆرترین شت کە سیرا بێزار دەکات ئێستا ئەوەیە سەرەڕای ئەو پەشیمانییەی کە ئێستا تیای دەژی،

ئەو تاوانەی کەتووشی بووە،

ئەو چاڵەی کە خۆی تێ خستووە و نازانێ چۆن تیای دەرچێ،

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن