part 22

708 94 150
                                    

.
.
.
.
.
.

تکەی برژە ئاوەکان دەهات و دەیکێشا بەزەوی،
بە پەرچەم و پرچی دا دەهاتە خوارەوە، هەردوو چاوەکانی داحستبوو،

هەڵم ی ئاوی گەرم ئەوناوەی گرتبوو، ئاوە گەرمەگە دەی کێشا بەجەستەی،

لەوکاتەی کەلەناو مێشکی خۆی قەتیسی کردبوو وەهەر بیری دەکردەوە،

" چی بکەم...؟!

بەدایکم و باوم بڵێم ؟! "

چاوەکانی کردەوە و زۆر دڵتەنگ بوو،

" بەڵام، لەکۆتاییدا من کچی ڕاستی
ئەوان نیم،
هەر پشتی کوڕی خۆیان دەگرن! "

" بەڵام چی بکەم...؟! "

کەمێک بیری کردەوە،
جۆنگکوکی بیر کەوتەوە و ئەو کارتەی کە پێی دا،

" من دەبێت ژیانێی نوێ دەست پێ بکەم دوور لە تایهیۆنگ! "

ئاوەکەی داخست،
جلی لەبەر کرد و چووە دەرەوە،

پرچی تەڕ هێشتا پرژەی ئاوی لێ دەهات کەمێک بە خاولیەک وشکی کردەوە بەڵام زۆر نا...

بە بێزارییەوە توندی بەستی و وتی...

" خۆی وشک دەبێتەوە! "

دەرگەی کردەوە، باشە تایهیۆنگ دیاری نەبوو،
هاتە خوارەوە کاتێک بە متمانەوە ویستی بڕوات تای هاتە ژوورەوە ڕێک لە پێشی وەستا،

" خێرە؟ بۆ شوێنێک دەڕۆی؟! "

" ناتوانم بچمە دەرەوە؟! "

چاوەکانی بە بێزاری سوڕاندەوە و بەخێرایی پێی پێ نا بڕوات تای باڵی گرت کەمێک نێو چاوانی خۆی خوراند زۆر بەهێمنی پێی وت...

" سیراکەم سودی نییە بەم جۆرە لەگەڵم بدوێی، باشە؟
هەرگیز ناڵێم مەڕۆ دەرەوە،

بەڵام حەز دەکەم بزانم بۆ کوێ دەڕۆی ئاوا بە توڕەییەوە؟! "

سیرا دەرکەوت کە زۆر بێزار بوو بە قسەکانی،
و پێی وت...

" بە چ مافێکەوە جەنابت دەتەوێ بزانی؟! "

" بەڵام نااا...وا مەکە ئیتر من و تۆ پەیوەندییەکی زۆر بەهێز کۆمان دەکاتەوە! "

دەستی برد بۆ کەمەرەی سیرا بەڵام خێرا دەستی کێشا پێی و ڕێگری لێی کرد،

" ڕێز لە بۆشایی نێوانمان بگرە! "

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن