بەیانیەکەی...
تایهیۆنگ لەسەر سیسەمەکەی دانیشتبوو تەنانەت نەی دەویست بەهیچ جۆرێک بچێتە دەرەوە و نانی بەیانی بخوات
گوێی لەهەندێک دەنگ هات وەکو ئەوەی سیرا لەگەڵ کەسێک قسەبکات، دەرگەکەی بەهێواشی کردەوە چووە دەەروە بینی سیرا پشتی لێیەتی بە پەیوەندی لەگەڵ کەسێک قسەدەکات
" ببورە ئوپا، تای هێشتا منداڵە تکایە ببورە! "
بزەیەکی کرد و بەتوڕەیەوە کێشای بەدیوارەکە بەبێ دەنگی، لێوی خۆی بردەناوەوە بەتوڕەیەوە
" منیش تۆم زۆر خۆشدەوێ ئوپا، دەزانی کاتێک تای تۆدەناسێ دەزانێ چەندە کەسێکی باشی و ئیتر هیچ لە بارەی پەیوەندییە کەمانەوە ناڵێ! "
سەرێکی جوڵاندەوە بەنەخێر ببێزاریەوە و بەرەو ژوورەکەی ڕۆشت و دەرگاکەی بەتوندی پێوەنا
سیرا خێرا ڕووی لەم لاوە کرد و وتی...
" باشە ئوپا...من ئێستە دەبێ نانی بەیانی ئامەدە بکەم، دواتر قسەت لەگەڵ دەکەم! "
خێرا چووە دەرگەر ژوورەکەی کردەوە و بێ ئەوەی لەدەرگە بات چووە ژوورەوە بینی تاهیۆنگ لەسەر سیسەمەکە بە ڕاکشاوە لەسەر پشتی
هەردوو دەستی خستە سەر کەمەرەی و تەماشایەکی کرد
چوو لەسەری سیسەمەکە لای دانیشت و دەستی خستە ناو پرچی بەڵام ئەو سەری بردە ئەولاوە
" چییە، ناتەوێ لەگەڵ نونات ئاشت بیتەوە؟! "
بەڵام هیچ دەنگی لێوە نەهات تەنها تەماشای سەرەوەی دەکرد
سیرا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی ئەوە یەکەم جارە تای ئاوا وەڵامی نەداتەوە دیارە بەڕاستی توڕە بووە
" تای تکایە بۆچی وادەکەی، وام لێ مەکە هەست بکەم کە کارێکی زۆر خراپم ئەنجامداوە! "
سەری بەرز کردەوە و تەماشایەکی کرد
" باشە، ماچکردنی کورێک لەپێش دەرگەی ماڵەوە لەپێشی خەڵکی کارێکی گونجاوە کەوایە! "
سیرا دەستی برد بۆسەر گۆنای و پەنجەی لەسەر گۆنای سوڕاندەوە
" ئەگەر بیناسی زۆرت خۆشدەوێ! "
دەستی لەسەر گۆنای لابرد
" ئەو کوڕی دەوڵەمەندە تەنها کاتت لەگەڵ بەفیڕۆ دەدات،
ئەو بەڕاستی نییە لەگەڵت، بۆیە هەرلە ئێستاوە پێش ئەوەی دڵت بشکێنێ، لێی جیابەرەوە! "
أنت تقرأ
Dangerous man
Fanfiction" تای تای گەورە دەبێت، تای تای هاوسەرگیری لەگەڵ نونا ئەکات! " . . . . . . کیم تایهیۆنگ کیم سیرا
