part 32

239 41 44
                                    

.
.
.
.
.
.

Sera...

دووای ئەوەی دوو کاتژمێر تێپەڕی ڕۆیشتم بۆ ئەوەی نامجۆن ببینم،

زۆر زۆر بە پەرۆش و دڵخۆش بووم،
ترپەی دڵم زۆر زیادی کرد لەپەرۆشیا بۆ بینینی،

نازانم چۆن داوای لێبوردنی لێ بکەم،
چۆن ئەو کاتانە بگێڕمەوە کەوا نەچووم بۆ لای و قسەم لەگەڵی نەکرد،

ئۆتۆبێلەکەم لەو شوێنە وەستاند کەوا ڕێککەوتین یەکتری لێ ببینین،

بینیم ئەویش دانیشتووە،
کەمنی بینی خەندەی کرد وهەستایە سەر پێ بەدڵخۆشی،

هەرکە دەرچووم خێرا ڕام کرد بۆ باوەشی،

باوەشێکی توندم پیاکرد و بۆنیم کرد بۆ ئەوەی دڵم بحەسێتەوە،

زۆر بیریم کردووە،

لەگەڵ هەموو ئەوەشدا،

هەرلخۆمەوە لەناکاو هەست بەتوڕەیی دەکەم،
لەچی ؟

نازانم،

" ئەو هەموو کاتە چیت دەکرد؟! "

هەردووکمان پێکەوە دانیشتین،
دەستی دا لە پرچم تاڵەکانی ڕێکخست و لەسەر ڕوخسارم لای برد،

دەستیم لابرد،

هەستم بەتوڕەیی کرد لەو ڕەفتارەی،
پێم ناخۆش بوو دەستی بە پرچم هێنا،

بەشێوەیەکی سەیر تەماشامی کرد،
منیش شڵەژام،

پێکەنیم و دەستیم گرت و پێم وت...

" زۆرم برسیه باشتێک بخۆین! "

هەستێکی زۆر سەیرە،
بۆچی ئاوا ڕەفتار دەکەم،

هەرچۆنێک بێت ئەویش پێی باش بوو و پێکەوە ڕۆشتین،

دانیشتین لەبەرامبەر یەکتر،
ئەو شوێنەی کەبۆی هاتووین شوێنێکی بچووکە،

خواردنی شەعبی کۆری دەفرۆشن،
من و نامجۆن زۆرحەزمان لێییە بە بەردەوامی دێیین بۆ ئێرە،

کاتێک خواردنەکەی هێنا هەردووکمان زۆر بەدڵخۆشیەوە سوپاسیمان کرد پێش ئەوەی دەست بکەین بە خواردن هەردووکمان دارەکانی دەستمان کێشا بەیەکتر و ئینجا دەستمان پێ کرد،

" ئۆتۆمبێلت کڕیوە؟! "

نام پرسی...
سەرم جوڵاندەوە بە بەڵێ لەوکاتەی ەوا دارەکەم پڕ قەی خواردن بوو و هەموویم کرد به دەمما،

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن