part 17

701 114 30
                                    

.
.
.
.

" ئااااا نامجۆن تکایە لایبە!! "

سیرا بەدەنگی بەرز پێدەکەنی و لەهەمان کاتداهاواریشی دەکرد لەزەوی ڕاکشابوو و سەگێک یاری لەگەڵ دەکرد و نامجۆنیش وەستابوو پێدەکەنی،

" کوڕێکی باش بەو وەرە بۆ ئێرە! "

نام بانگی سەگەکەی کرد کەبێت بۆ لای و ئەویش خێرا بەرەو لای ڕۆیشت،
دەستی خستە سەر سەری دەهیناوە توکەکەی ،

"  ببورن منداڵینە بیۆن بێزارتانی کرد؟! "

خاوەنی سەگەکە هات کەناوی بیۆنە،

" نەخێر، بیۆن زۆر کورێکی باشە! "

کەمێک یاریان لەگەڵ بیۆن کرد و دوای ئەوە دەستی یەکیان گرت و دەستیان دەشەکاندەوە بەرزیان دەکردەوە و بۆ سەرەوە و خوارەوە و لە کەناری دەریاکەدا ڕێییان دەکرد و ئایسکرێمیان پێ بوو،

وەکو ئەوەی هیچ کەسێکی تر لەوێ نەبێ جگەلەخۆیان،

" کەوایە، بۆچی ئەم شوێنەت هەڵبژارد؟! "

سیرا پرسی...

" دووجار تائێستا هاتووم بۆ ئێرە،
جارێک منداڵ بووم و جارێکی تریش لەگەڵ هاوڕێکانم،

ئێستەش لەگەڵ تۆ،

ویستم بگەین بە فستیفاڵەکەی کە بەیانی لە ئێوارەکەیەوە دەست پێ دەکات! "

" فیستسڤاڵ بەڕێوەدەچی؟! "

تەماشایەکی ئەوناوەی کرد، دوو بارە تەماشای نامجۆنی کرد،،

" لەبەر ئەوە خەڵکی زۆر سەرقاڵن؟
وەهەروەها جل و بەرگی زۆر سەیریشیان داناوە! "

نامجۆن پێکەنی، بەدڵخۆشیەوە تەمشای ئەو دووکان و خەڵکانەی دەکرد کەزۆر سەرقاڵی ڕێکخستن بوون بۆ فیستسڤاڵەکە و کەسانێکی زۆر هەبوون کە زۆر سەرقاڵی کڕینی ئەو جل وبەرگە سەیرانە بوون،

" تەنها ئێستە تێبینیت کرد؟

دەکرێ بڵێی ئێرە ڕێک وەکو شارێکی گەشتیاری وایە،
چونکە بۆنەی زۆری تیایەو هەمیشە لەهەموو کۆریاوە دێن بۆی! "

لەدوای ئەوەی ئەوانەی وت، وەستا و وتی...

" ئێمەش دەبێ جل و بەرگ بکڕین! "

......

دوای چەند کاتژمێرێک لەژووری نەشتەرگەری، فووکا هاتە دەرەوە و ماسکە سپیەکەی لەسەر دەمی لابرد،

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن