part 7

1.7K 225 116
                                    

7:00 ی بەیانی

.
.
.


.
.
.

لە ژوورەکەی دەرچوو خۆی ئامادەکردبوو بینی تاهیۆنگ دانیشتووە خەریکی نانی بەیانی دەخوات بەتەنیشتیەوە ڕەت بوو دەستی خستە سەر شانی ماچێکی سەری کرد

" بیستم ئەمڕۆ یاریت هەیە، بەختێکی باش شێرەکەم! "

نەوەستا تایهیۆنگ خێرا باڵی گرت و ڕای کێشا بەلای خۆیەوە

" چییە نونا، نانی بەیانی ناخۆی و ڕادەکەی؟! "

سیرا شڵەژا بزەیەکی کرد

" ڕاکردنی چی، دەزانی کەوا تاقیکردنەەکان نزیک بوونەتەوە بۆیە هەمیشە دەبێت خەریک بم! "

دستی بەردا و هەر کە بینی ڕۆشتە دەرەوە  بەتوندی قاپەکەی پێشی پاڵناوە ئەولاوە

" باشە کێ دەبینێ لەم ڕۆژانە؟ سوێند بەخوا ئەگەر یاریم نەبووایە دەڕۆشتم و ڕوخساری ئەو گەمژەیەم دەشکاند! "

بەبێزارییەوە هەستایە سەر پێ وجلی یاری خستە ناو جانتاکەی و ئەویش چووە دەرەوە

....

لەکتێبخانە دانیشتبوو خەریکی خوێندنەوە بوو تەماشایەکی کاتی کرد بینی سێ کاتژمێر تێپەڕیوە و بەپێی پێویست خوێندوویەتی جارێ

کەمێک وەستا خەیاڵی ڕۆشت و بزەیەکی کرد هەستا باوێشکی دا و لە کتێبخانە چووە دەرەوە

مۆبەکەی دەرهێنا کەمێک تەماشای کرد و پەیوەندی بە ژمارەیەکەوە کرد گوێی لە دەنگی لێدانی زەنگ بوو لەدواوەی بەڵام گوێی نەدایێ

" پەیوەندی بەمنەوە دەکەی؟! "

ڕووی لەدواوە کرد بینی کوڕێکی باڵا بەرز وەستاوە بەڕوویدا پێدەکەنێ
سیرا هەناسەیەکی هەڵمژی و خێرا بەرەو ڕووی هات کاتێک هەردوو باڵی کردەوە بۆ ئەوەی باوەشی پێبکات

" ئۆپا باوەڕناکەم کە تۆ لێرەیت! "

زۆر زۆر بەدڵخۆشیەوە وتی خۆی فڕێ داوە باوەشی ئەویش بەرزی کردەوە و سوڕی دا بۆیە سیرا توندتر گرتی و بەدەنگی بەرز پێکەنی

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن