part 33

212 46 26
                                    

.
.
.
.
.
.

دوای ئەوانەی کەوا ڕوویاندا، پۆلیس هیچ دوا نەکەوت،

فووکا خەریک بوو تەواو ئارامی لەدەست دەدا بۆ ئەوەی بزانێ وونا چی لێ بەسەر هاتووە،

پۆلیس گەیشت هەمووی نیو کاتژمێریان پێ چوو،

فووکاش وەستابوو و پیاوێک هاتە دەرەوە، باڵایەکی مامناوەند پرج گەزەری،
سپی پێست،

تەمەنی وا دەردەکەوت لەسەرەتاکانی سییەکان بێت،

پێش هەموو شتێک بە شێوەیەکی زۆر سەیر سەری بەرز کردەوە و تەماشایەکی کافێکەی کرد،

زۆر لەسەر ڕوخساری بێزاری دەردەکەوت،

وەکو ئەوەی ڕوخساری بڵێ...

جارێکیتر، ئەم شوێنە نەفرەتییە؟

چوونە ژوورەوە و خۆی و سێ پۆلیسی دیکە،

فووکا بەخێرایی دوایان کەوت،

خەڵکی ناو،کافێکە سەرسام بوون بە بینینی پۆلیس، کاتێک تێدەپەڕین بەناو خەڵکیدا چاوی بەناویاندا دەخشاند،

تاوەکو چوونە ژوورەوە بۆ لای ژووری قاپشتن و لای ئۆفیسی خاوەن شوێنەکە،

کاتێک هات وبینی سەرسام بوو،

" لێکۆڵەر پارک؟،
زۆر سەرسامم چی دەکەی لێرە؟! "

لێکۆڵەر پارک بە گاڵتە جاڕیەوە وەڵامی دایەوە،

"من سەرسامتر بووم کەتۆ نازانی بۆچی لێرەم،
هەرکاتێک  ڕوخسارمت لەبەرامبەر ڕوخساری خۆت بینی دەبێ بزانی بۆچی! "

دوای ئەوەی وای وت، ڕوخساری خۆی گۆڕی بە جدی و بە پیاوەکانی وت...

" دەستکەنە گەڕان! "

چاوەکانی لەناوچاوانی خاوەن کافێکە بوو کاتێک وای وت نەی پرتاند و نەلەرزین،

خۆیشی دەستی کردە گەڕان بەڵام هەموو شتەکان زۆر ئاسایی بوون،

بەڵام ئەوە تەنها گەڕانێکی سەرەتایی بوو تاوەکو لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەکەن،

ئینجا گەڕانی ڕاستی دەست پێدەکات،

ئێستا سەرەتا لێکۆڵینەوە لەگەڵیان،

خاوەنی شوێنەکە و ئەو دوو پیاوەی کەوا لەوێ بوون ئەو شەوە هەموویان وەکو،یەک هەمان شتیان وت،

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن