.
.
.
.
.
خەریکی هەڵخستنی جلەکان بوو،
چاوەکانی داخست و خەندەیەکی کرد کاتێک
شنە بایەک کێشای بەجلەکاندا و بۆنە خۆشەکەی هاتە سەری،بۆساتێک بەوجۆرە وەستا چێژی دەبینی لەناکاو دەنگێک هات...
" نونا...نونا...لەکوێی..؟! "
" تای جلەکان تێک مەدە!! "
بەبێزایەوە وتی کاتێک بینی تایهیۆنگ بەدەستی جلەکان لادەبات و دەیاندا بەسەریەکەوە و ڕێکیان تێکدەدات،
" ببورە نونا تۆ زۆر جوانی ئەمڕۆ! "
دەستی خستە پشت ملی، سیرا لێی نزیک بوویەوە و گوێی گرت بەشێوەیەکی هێواش،
" چیت کردووە هاە؟
هەرکاتێک شتێک بکەی ئاوا دێیت و مەدحم دەکەی،دەتناسم دەبڵێ چیت کردووە! "کەمێک دەستی لەسەر گوێی توند کرد، تای دەستی سیرای گرت بە ئازارەوە چاوەکانی داخست،
یەکێک لە چاوەکانی کردەوە و وتی..." زۆر بەداخەوە نوونا من هەمیشە تۆم خۆشویستووە و هەمیشە مەدحی جوانی تۆ دەکەم،
هەردەبێ شتێکم کردبێ یانی...؟! "
سیرا یەکێک لە برۆکانی بەرز کردەوە بە نیشانەی پرسەوە،
تای چەندجارێک لەسەر یەکە چاوەکانی پرتاند تەماشایەکی خوارەوەی کرد پەنجەکانی بەشەرمەوە ناوە یەکەوە و وتی..." لەڕاستیدا خۆت وەرەو تەماشایەکی بکە! "
زۆری پێ نەچوو خۆیان لەناو ماڵەوە بینی، سیرا دەمی کردبووەوە هەردوو دەستی خۆی بەتوندی نابووە سەر ڕوخساری وتەماشای مەنجەڵە خواردنەکەی دەکرد کە ڕژاوە لە زەوی،
وشک بوو لەجێگەی خۆی و تەنها چاوەکانی دەجوڵان بەشێوەیەکی هێواش تەماشای تای کرد،
" کیم تای هیۆنگ؟! "
" دەبینی نونا.. تەنها ویستم یارمەتی بدەم،
دەڵێن هەوڵدەدەی کاری چاکە بکەی کەچی هەر خراپە دێتە ڕێگەت! "کەمێک چووە دواوە کاتێک هەستی کرد چاوەکانی سیرا ئاگریان تێ بەر بووە،
" نونا تۆ باشیت؟! "
" من باشم هاە ؟
تۆ دەزانی من چەنێکە خەریکی ئەوەم؟
بەوردەکاری و لەیوتیوبەوە؟! "تای کەمێکی تر چووە دوواوە و هەردوو دەستی لەپێشی خۆی دانابوو بۆ پاراستنی خۆی،
أنت تقرأ
Dangerous man
Fanfiction" تای تای گەورە دەبێت، تای تای هاوسەرگیری لەگەڵ نونا ئەکات! " . . . . . . کیم تایهیۆنگ کیم سیرا