part 3

1.9K 254 13
                                    

تایهیۆنگ : یەک ساڵ
سیرا : شەش ساڵ

لەناوەڕاستی یاریەکانی دانیشتبوو دەگریا بێدەنگ نەدەبوو

دەرگە کرایەوە تەماشایەکی کرد بینی نونایەتی هەستایە سەر پێ بەزۆر چونکە هێشتا بەتەواوەتی پێی نەگرتبوو

" نوونا!!! "

بەدەم گریانەوە پێدەکەنی وڕای کرد بۆلای لەنیوە ڕێگە لەسەر ڕوخساری کەوت

سیرا ڕایکردە لای بەترسەوە باوەشی پێی کرد و ماچی سەریکرد

" تای تایەکەی نونا باشە؟! "

چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون بەزۆر قسەی کرد

" نونا!! تای تای!! "

تەنها توانی ئەو دوو قسەیە بکات چونکە زۆر بچوکە و هیچی تر نازانێت

" زۆر باش بوو کە زوو گەڕایتەوە، تەواوی ڕۆژەکە پرسیاری تۆی دەکرد و دەزانیت من و باوکت زۆر سەرقاڵین! "

هەستایە پێ و دەستی تایهیۆنگی گرد و لەسەر قەنەفەکە دای نا  و خۆشی لەبەرامبەری وەستا

" بزانە نونا چی بۆ هێناوی، نونا شتێکی زۆر خۆشی بۆ تای تای هێناوە! "

سەری جوڵاندەوە تایش بەدەنگی بەرز پێکەنی

سیرا دەستی خستە ناو جانتای قوتابخانەی و چیپسێکی دەرهێناو 

تای لە دڵخۆشیا چەپڵەی لێییا ، سیرا بۆ گاڵتە دەستی بەرز کردەوە کە دەستی تای پێی نەدەگەیشت

دەستە کورت و بچوکەکەی بەرز کردەوە بەڵام نەی توانی پێی بگا

" نونا نونا !! "

بەدەنگێکی بەرزەوە وتی کەخەریک بوو دەگریا دەستی نزم کردەوە و پێی دا

" منداڵینە نان ئامادەیە! "

دایکی بانگیانی کرد

تای لەباوەش گرت و بەرەو چێشت خانە بردی ...

.
.
.

..
..
..

193 وشە

پارتەکان لەگەڵ زۆربوونی ڕوداوەکان زۆر دەبێت

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن