part 34

197 41 16
                                    

.
.
.
.
.
.

" تایهیۆنگ بەم کاتە بۆ کوێم دەبەی؟! "

پێکەنی سیرا و وای لەکاتێکدا تایهیۆنگ دەستی گرتبوو بەم شەوە بەرەو سەربانی بینایەکی بەرز دەی برد،

تەماشای دواوەی کرد و پێی وت...

" شتێکی جوان بەڕێوەیە، تەنها تەماشاکە! "

بردیە سەربان، کەوا شوێنێکی زۆر بەرز بوو،
خوارەوە دیار نەبوو،

شەوێکی تاریک، بەڵام زۆر جوان بوو،
زۆر هێمن و هەوایەکی سازگار و خۆشی هەبوو،

بوونی تایهیۆنگ و خەندە گەشەکەی بابەتەکەی خۆشتر کردبوو،

هەردووکیان پێکەوە تەماشای ئەوناوەیان دەکرد، پێکەوە لەلای یەکترەوە وەستابوون،

دەستەکانی خستە سەر چاوەکانی سیرا و پێی وت..

" بوەستە، کە چاوەکانتم کردەوە دەبیت بە خاوەنی شتێکی جوان! "


سیرا کاتێک گوێی لەوە بوو پێکەنی،

" ئەو شتە چییە؟! "

" دەجارێ بوەستە! "

کەمێک بەهەمان جۆر وەستان، پێش ئەوەی دەستی لابات پێی وت...

" دەستم لادەبەم بەڵام چاوەکانت مەکەوە تاوەکو پێت دەڵێم سیراکەم، باشە؟! "

سیرا زۆر بە پەرۆش بوو بۆ ئەوەی بزانێ چییە، هەستی کرد تایهیۆنگ بە خاوی دەستەکانی لەسەر چاوانی لابرد،

بەڵام سیرا هەر چاوەکانی نەکرد هەروەکو چۆن تای داوای لێ کرد،

" کەی چاوەکانم بکەمەوە؟! "

لێی پرسی، گوێی لە هیچ دەنگێک نەبوو،
کەمێک بێدەنگ بوو دیسانەوە هەم لێی پرسیەوە...

" تای گوێت لێم بوو؟! "

بەڵام دیسان تەنها بێدەنگی،
هەستی بەهیچ شتێکی خراپ نەکرد و پێکەنی و وتی...

" تای ئاوا نابێ وەڵام نەدەیتەوە! "

بەڵام ئەم جارەیان هەستی کرد ئەم بێدەنگیە زۆر سەیر و بێ مانایە،

چاوەکانی کردەوە و بەڵام لەجێگەی خۆی وشک بوو، هەستی بەشێکی زۆر ناخۆش کرد،

کەم کەم ڕووی لە دواوە کرد و بانگی کرد...

" تای...هیۆنگ؟! "

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن