part 31

238 45 21
                                    

.
.
.
.
.
.
.

Kim sera...

بەتوندی باوەشم بە شتێکدا کردووە،
هەموو گیانم دەلەرزێ،
لاشەم هەموی پڕ موچرکە بوو،

هەستەکەم لەهەموو لایەکەوە موچرکە هێرش دەباتە سەرم،

بەڵام هێشتا بەتوندی ئەو شتەم هەر گرتووە،

وەکو ئەوەی  وا بێ دڕەندەیەک دەستی بەسەر ڕۆحمدا گرتبێت،
زۆر ترسناک و ڕەش و بێ ڕووخسارە، دەڵێی لە دووکەڵ دروستکراوە،

تاکە شوێن کەبۆ من پارێزراوە خۆمی لێ حەشاردەدەم ئەو شتەیە کە باوەشم پێی کردووە،

ڕەشە باشەیەک هەڵی کرد، چاو کوێر دەکات،

هەموو دونیای لەگەڵ خۆی برد، دەیەوێ منیش ببا،
بەڵام ئەوشتەی کە گرتبووم زۆر بەهێزتر بوو و جوڵەی نەدەکرد،

چاوەکانم کردەوە،
بینیم تایهیۆنگ لە تەنیشتم نوستووە و منیش بەتوندی باوەشم پێی کردووە،

دەستەکانم شل کردەوە و دانیشتم لەسەر جێگاکە تەمشای تایهیۆنگ دەکەم،

چۆن نوستووە،
پرچی ڕەش، تاڵەکانی خەریکە درێژ دەبن دێنە گوێییەکانی، پەرچەمەکەی چاوەکانی داپۆشیوە،

سەرم لێی نزیک کردەوە و زۆر لەنزیکەوە تەماشای دەکەم،

بەهۆی تۆوە ئەمڕۆ من هەستم بە ئارامی و هێمنی و ئاسایش کرد،

تایهیۆنگ تۆ کێی تاوەکو من بەو جۆرە هەست بکەم بەرامبەرت،
تای تۆ تەنها برای منیت،

یاخود نا،

تۆ برای من نیت لە ڕاستیدا،

دەستم خستە ناو تاڵە پرچەکانی و ئیتر ئەویش چاوەکانی کردەوە،

چاو بە خەوە وە بوو، خەندەیەکی بۆم کرد و بە دەنگە زبرەکەی وتی...

" هەستای؟! "

ئەویش وەکو من لەسەر جێگاکە دانیشت و بەدڵنیایەوە من سەر بەرز دەکەمەوە بۆ بینینی ڕوخساری،

چونکە ئەو زۆر بەرزترە لەمن،

دەستی دا لە ڕوخسارم بۆ ئەوەی بزانێ پلەی گەرمام بەرزە یان نزم،

" کەمێک پلەی گەرمات بەرز بوو،
بەڵام ئێستا ئاسایی بوەتەوە! "

تەماشای کاتژمێری کرد بینی....

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن