part 40

394 52 21
                                    

.
.
.
.
.
.

بەیانی زوو،
تایهیۆنگ چاوەکانی کردەوە، بۆ ماوەیەک تەماشای سەقفی ژوورەکەی دەکرد تەنها بێ هیچ جووڵەیەک،

هەموو ڕووداوەکانی شەوی بەیەکجار هاتەوە پێش،

خێرا بەتانییەکەی لەسەر خۆی لابرد و دانیشت تەماشای ئەوناوەی کرد،
پارچە پارچەی بووکەڵەکەی بینی لەوناوە،

تۆقاو خێرا هەستا کەوتە سەر ئەژنۆ پارچەکانی کۆ کردەوە بەترسەوە و لەبری خۆیەوە هەنێ شتی دەوت،

" هیوادارم سیرا هیچی لێنەیە،
خوایە سیرا هیچی لێ نەیە! "

هەستاو پارچەکانی خستەسەر مێزەکەی لای سیسەمەکەی و دانیشت زۆر بە خەمەوە کێشای بەسەر خۆیدا،

" چۆن گەمژانە وام کرد؟
ئەی ئەگەر سیرا شتێکی لێ بێت؟! "

پارچەکانی خستە گیرفانی و بەخێرا ڕای کردە دەرەوە،
دەرگەی ژوورەکەی کردەوە و لەپێشی سیرا بوو کە ئەویش دەچووە خوارەوە،

کەمێک وەستان وتەماشای یەکتریان کرد،

بەڵام تایهیۆنگ خێرا ڕۆیشت، سیرا پێی سەیر بوو بەڵام بیری لەهیچ نەکردەوە وای زانی تەنها توڕەیە،

........

خۆی لەناو شاخەکان دۆزیەوە،
ئەو شوێنەی کەوا لای پیرەژنەکە جادووی لێی کرد،

خێرا چووە ژوورەوە ئەو دانیشتبوو، کە تایهیۆنگی بینی بزەیەکی کرد و پێی وت...

" دەبینم زۆر داماو و شڵەژاوی! "

تایهیۆنگ نزیک بوویەوە و بۆ ماوەیەک بێ دەنگ بوو ئینجا دەستی خستە گیرفانی و پارچەکانی دەرهێنا،

پیرەژنەکە چاوی کەوتە سەر پارچەکان و نێوانی برۆکانی گرژ کردەوە ئینجا سەری هەڵبڕیە سەرەوە بۆ لای تای وەکو ئەوەی ڕوخساری بڵێ،

ئەوە تۆ چیت کرد؟

" سیرا هیچی لێ نایە وانییە؟! "

پڕ چاوەکانی فرمێسک بوون و و چاوی چەپی خێرا پێش ڕاستی فرمێسکەکە هاتە خوارەوە،

" تۆ کە بەدەستەکانی خۆت بووکەڵەی سیحراوی کەسێک پارچە پارچە دەکەی ئەوا...

ئەوا حوکمت دا لەسەری بە مردن،

ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ کەسێک بکوژن ئەو کارە دەکەن! "

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن