part 24

291 50 20
                                    

.
.
.
.
.
.
.

کۆبوونەوە هاوڕێییان، هەموویان پێکەوە خەریکی کاراتێ بوون،

بیکهیۆن و کوڕێکی تری گەنج کەلە هەمان تەمەنی بیکی بوو،

بیکهیۆن بەهێزتر بوو،
دەستی گرت و بەسەر پشتا کێشای بەزەوی لەسەری دانیشت تاوەکو بردیەوە،

کوڕەکە هیچی بۆ نەما لەدۆڕان زیاتر،
پێکەنی و بیکهیۆن دەستی گرت و یارمەتی دا بۆ ئەوەی هەستێتەوە و هەردووکیان لەبەرامبەری یەکردا سەری خۆیان دانواند،

بیکی دەستی کردە ئاو خواردنەوە،
کوڕەکە خاولیەکی بۆ فڕێ یا بیکی گردیەوە سوپاسی کرد و ئارەقەکەی پێی سڕیەوە،

بینی یونگی وەستاوە و چاوەڕێی دەکات، دەستێکی خسته سەر شانی کوڕەکە و بەرەو لای یونگی ڕۆیشت،

یونگی ئاماژەی پێدا کە دوای کەوێت،

" زۆر جیاواز دیاری، بەڕێز مین! "

بیکهیۆن بە جۆرێک لە گاڵتەجاریەوە پێی وت،

" فووکا، پێش ئەوەی بڕوات پێی وتم کەمن بێ دەستەڵاتم و سەرەنجی ڕاناکێشم! "

بیکهیۆن بەبێزارییەکەوە چاوەکانی سوڕاندەوە بەو ناوەیا و وتی...

" لەبیری کە ئەو نەفرەتییە،،
هیچ پیاوێک سەرەنجی ڕاناکێشێ،
نا دەستەڵاتدار و نا بێ دەستەڵاتیش! "

یونگی لەکاتی قسەکردن لەناکاو ڕووی لە بیکی کرد و ئەویش لەگەڵی وەستا بەرامبەری و پێی وت...

"بەڵام من ئەو عاشقی خۆم دەکەم! "

بیکهیۆن زۆر بێزاربوو کاتێک گوێی لەوە بوو هەوڵی یا ئەوە دەرنەبڕێ بەڵام نەیتوانی هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی و وتی...

" چۆن عاشقی خۆتی دەکەی؟،
ئەو حەزی بە جنۆکەیە! "

یونگی زۆر بێدەنگ بوو ڕوخساری گۆڕا تاوەکو بیکهیۆن دیسانەوە پێی وت،

" تەماشا، وازی لێ بێنە،
جیهان هەمووی ئافرەتە! "

" زۆر سەختە! "

بیکهیۆن بزەیەکی زەردی کرد و وتی،

" مادام ئەوەندە خۆشت دەوێ،
ئەوا بیهێنەوە، دوای کەوە و بیهێنەوە،

دوای هەستەکانت کەوە! "

یونگی زۆر بە سەرسامیەوە پێی ڕووانی و هەردوو برۆکانی بەرز کردەوە و لێی پرسی...

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن