part 10

1.1K 139 65
                                    

.
.
.
.
.
.
.

ئاسمانی ڕەش بەم شەوە،
زۆر بێدەنگ،

ڕێک وەکو دڵی من،

جیاوازی ئەوەیە کەمن ئەو هەرکاتێک چاوەکانم دەکەونە سەر ئەو ئافرەتە  هەمیشە بۆم دەردکەوێ چەندە ئاشقیم بەهۆی ئەو ترپەترپە بەهێزەی کە هەستی پێ دەکەم،

بایەکی هێواش کێشای بەڕوخسارم، ڕووم لە ئەولاوە کرد،

نونا لە باڵکۆنەکە دانیشتووە، دەستی خستووەتە ژێر چەناگەی تەماشای سەرەوە دەکات،

نونا بیر لە چی دەکەیتەوە؟
نونا من بیر لەتۆ دەکەمەوە!
نونا تۆش بیر لەمن بکەرەوە!

چاوەکانم خستەوە پێشی خۆم،

شتانێک دەگۆڕان ئەگەر تۆ لەسەرەتاوە بتزانیبا کەتۆ خوشکی من نیت؟

دیسانەوە ڕووخسارم بردەوە لای،

بەهەمان ئەو جۆرە تەماشای منت دەکرد کەمن تەماشات دەکەم؟

نونا...
دەزانی چاوەڕوانی کەسێک کە لەگەڵتە یانی چی؟

ئەی لەسەرووی هەموویەوە،
دەزانی چاوەڕوانی کەسێک کەدەزانی هەرگیز تۆی بەوشێوەیە ناوێت کەتۆ دەتەوێ یانی چی؟

کاتێک هەستم بەخۆم کرد کەبینیم نوناش وەستاوە تەماشام دەکات،

زۆری پێ نەچوو،
چووە ژوورەوە و دەرگەی بەلکۆنەکەی داخست،

ڕووم لەم لاوەکرد،

دوای بیرکردنەوە لە پلانێک بۆ ئەوەی نونا بەهەموو شتێک بزانێت و جیای کەمەوە لەونامجونە،

دیارە من مرۆڤکی مەترسیدارم، لەچاوتروکانێکدا خەریکبوو پیاوێک بکوژم،

هەستمکرد دەستیک کرایە سەر شانم،

بێ ئەوەی لەپێشم دەرکەوی یان بزانم کێییە دڵم دەستی کردەتەپڵ لێییان تەنها بەو بۆنە،

ڕوخسارە جوانەکەی هێنایە پێشم بە خەندەیەکەوە،

" تای تای من بەتەنها لێرە دانیشتووە٫
بۆچی؟! "

" هیچ، تەنها مانگ زۆر بەجوانی دیارە لێرە! "

تەماشایم کرد بێ ئەوەی چاوەکانم لەسەری لابەم، ڕووی کردە سەرەوە و

بەسەرسامیەوە پرسی...

" چی دەڵێی؟
ئاسمان هەورێکی ڕەشە٫
مانگیش دیاری نییە! "

Dangerous manحيث تعيش القصص. اكتشف الآن