پێشەکی

2.4K 261 91
                                    

Unedited_


دوو ڕێگا هەیە کە دەتوانێ لە سەرەتادا نیشانی بدات ژیانی من چەند شێتانەیە لەناو ڕۆژە ئاساییەکاندا.

یەکەم بە ڕق و کینەی هاوڕێ کۆنەکەم دەست پێدەکات کە ئێستا شاژنی قوتابخانەیە و زۆر ڕقی لێمە.(باوەڕم پێبکە دواتر باسی دەکەم).

بەڵام دووەمیان خۆشەویستی ئەو کوڕەی هاوسێمانە.

"دەی"
لەبەرخۆمەوە ووتم کە لە پەنجەرەکەمەوە سەیری پەنجەرەی ماڵەکەی بەرامبەرمانم دەکرد.
دەرگای ژوورەکە کرایەوە و بەخێرایی خۆم چەماندەوە و هیوام خواست کەوا ڕووخسارمی نەبینیبێت.

باشە،دانی پێدادەنێم .زۆر گەمژانەیە شەوی هەینیم بەسەردەبەم بە چاودێریکردنی ژووری ئەو تەنها بۆئەوەی نیگایەکم بۆ بکات.

واز لەوە بێنن.

زۆر گەمژانەیە کە شەوی هەینیم وەک هەموو شەوەکانی تر بەسەردەبەم بە کردنی ئەمە.

ئەلێکس ئیڤان....

تەنانەت بیرکردنەوە دەربارەی وا لە دڵم دەکات بە هێواشی سەما بکات.لە هەموو قوتابخانە تەنیا یەک کوڕ هەیە کە %۹٠ کچەکان سەرسامین.وەک هەموو کوڕە سەرنجڕاکێش و بەناوبانگەکانی تر خو*ڕی و سەرشێت نییە.

لە قوتابخانەکەی ئێمە ئەلێکس بۆ ئەم لیستە زۆر گونجاوە ،قژ زەرد و چاو سەوز .ئەستێرەی تۆپی پێ.هەموو شتێک دەربارەی ئەو نایابە.هەرلەبەرئەوەشە عاشقی ئەوم. زۆربەی جار ئەم جۆرە کوڕانە گەمژەن ،بەڵام ئەلێکس نا .هەم ئەستێرەیە و هەم دڵێکی وەک زێڕی هەیە.

لەناکاو گوێم لە زەنگی مۆبایلەکەم بوو. بەسەر جێگا خەوە گەورەکەم پازمدا و بەخێرایی گەیشتمە لای مۆبایلەکەم کە لەسەر مێزەکەم بوو. باش. من بە ئەلێکس ئیڤان سەرسامم. وشەی "سەرسام" بە شلی بەکارهێنراوە چونکە ڕاستیەکەی. من ئەوم خۆشدەوێت. من لەوەتەی بیرمە ئەوم خۆشدەوێت.

تەنانەت ئەوکاتەی ژوانی لەگەڵ س*زانیترین کچی پۆلەکەمان بەست.

بەخێرایی چەمامەوە بۆئەوەی ببینم ئەوە مەسجێکە لەلایەن ئەلێکسەوە. پەنجەکانم دەلەرزین لەوکاتەی مەسجەکەم دەکردەوە.

دەمەوێ قسەت لەگەڵ بکەم دەتوانی بێیتە لای پەنجەرەکەت؟

دڵم بەخێرایی لێیدەدا لەناو سنگم. بەخێرایی قژە ئاڵۆزەکەم چاککرد و سەیری ڕووخسارم کرد لە ئاوێنەکە. قژێکی زەرد، چاوێکی خۆڵەمێشی و پەیکەرێکی درێژ. من جۆرە کەسێکم کە هەرگیز دووەم نیگام پێنادرێت. بەڵام من تەنانەت دانەیەکیشم بۆنەکراوە مەگەر لەگەڵ ئەلێکس بم. ئەویش زیاتر نیگای بکوژاوی. فانیلەیەکی سادەی سەوز و کابۆیەکم پۆشیبوو. چاوەکانم دەدرەوشانەوە بەهۆی پەرۆشیەوە، هەردەم وان لەوکاتانەی زۆر دڵخۆشم یان پەرۆشم.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now