5

1K 223 164
                                    

UNEDITED

دەڵێن ساتێک هەیە لە ژیان خودا ڕێک ئەوەت پێدەبەخشێت کە بیری لێدەکەیتەوە ،وە وابزانم من ئەو ساتەم تێپەڕاند.

جەیک هەندرسۆن.

جەیک هەندرسۆنی نەفرەتی.

ئەو کوڕەی ژیانی لێکردمە دۆزەخ.

ئەو کوڕەی یاداشتنامەکەمی لەبەرامبەر ۳٠٠ کەس خوێندەوە بێ ئەوەی بیری لێبکاتەوە.

جەیک لە شارۆچکەیە.

لە هەمان ئەو شارۆچکەیەی من و ئەلێکسی لێیە.

ئەلێکس و جەیک لە یەک شارۆچکە.

هەناسەم بەقوڵی هەڵدەکێشا و دەمدایەوە بۆئەوەی ئارام ببمەوە.

مەحاڵە بەمشێوەیە بێ بەخت بم.

مەحاڵە.

"کلارا ئارام بەوە."
بە دەنگێکی بەرز بە خۆمم گوت.
"ئەوە تەنیا خەیاڵی خۆت بووە،گرەودەکەم ئەگەر ئێستا بڕۆیتە ئەوێ کەسی لێنیە چونکە کحول و نیگەرانی کۆمەڵەیەکی باش دروست ناکەن."

هەناسەیەکم هەڵکێشا و بەهێواشی دامەوە.بە لەسەرخۆیی ووتارێکی دوور و درێژم بۆ خۆم دا.وە بەهێواشی پەردەکەم لابرد.

پەنجەرەکە بەتەواوی داخرایە و ڕووناکیەکان دانەگیرساون.هەناسەیەکی ئاسودەیم دایەوە.

سەیری ئاسمانم کرد و گووتم.
"سوپاس خودایە،دەزانم تۆ بەمشێوەیە خراپ نیت لەگەڵم."
بە زەردەخەنەوە لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتم.

*********************

هەرگیز لە ژیانمدا خەونم نەبینیوە. زۆر خەمبارانەیە بەڵام ڕاستە،وە من خەواڵوترین کەسم کە لە ژیانتا بینیبێتت.هەندێکجار منداڵی ساواش شەرمەزار دەکەم.

بۆیە کە بەخەبەرهاتم زۆر دڵخۆش بووم چونکە یەکەم خەونم بینی.خەونێک کە یەکجار بیرم دەمێنێت.کەمێک سەیرە چونکە لەناو ئەو هەموو شتە خەونم بە جەیک بینیوە.

مەبەستم بۆچی خەونم بە کۆشکێک نەبینی کە لە ئایسکرێم دروستکرابێت یانیش بەرهەمێکی نەبڕاوەی  kit kats .؟

زەردەخەنەیەکم کرد و جلێکی تەسکی سەربازی ماڕۆنیم پۆشی.بەهۆی ئەوەی هەستێکی زۆر خۆشم هەیە کە نازانم لەبەر چ هۆکارێکە کە تەنانەت خوانی بەیانیش لەگەڵ خێزانەکەم بێزارم ناکات.بڕیارم دا سوراوێک بۆ یەکەم جار لەژیانم لێبدەم.بەلایەنی کەمییەوە دایکم دڵی پێخۆش دەبێت.                              

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now