1

1.7K 243 151
                                    

Unedited and maybe never edited


"ئۆه خودایە گیان!"
ئەو سێ وشەیە لە دەمی هاوڕێیە نزیکەکەم هاتە دەرەوە کە لەبەرامبەرم دانیشتبوو.
ڕێبیکا لە بەرامبەرم دانیشتبوو و چاوەکانی دەدرەوشانەوە لە ژێر قژە ڕەشەکەی.

"ئەلێکس لە مێلینا جیابۆتەوە."
بەهێواشی ووتی

سەیرکەن لە کۆتاییدا کێ گەیشتە ئاهەنگەکە.

سەمانثا لە تەنیشت ئەو دانیشتبوو و برۆکانی بڵند کرد.

"بهێڵە ببینم."
ووتی و گۆڤارە بچوکەکەی وت و واتەکانی قوتابخانەی سی ڤیوی گرت بەدەستەوە.

گۆڤاری وت و واتی سی ڤیو گرنگترین سەرچاوەی باسکردن بوو. جیابوونەوەی نێوان کەپڵەکان و کێ خیانەتی لە کێ کرد، هەموو شتێک لەم بابەتانە هەفتانە لەسەر ئەم پەڕە دەبینرێت.

بە لاچاوێک سەیری یەکەم پەڕی گۆڤارەکەم کرد کە بە گەورەیی نوسرابوو;
کوڕە زێڕینەکە وازی لە کینگ هێنا بەهۆی کچێکی تر.

"تۆ ئەمەت دەزانی، وانییە؟"
سامانثا ووتی و بە چاوە خۆڵەمێشیەکانییەوە لێی دەڕوانیم.

سەرم لەقاند. من خراپترین درۆزنم کە بابەتەکە دێتە سەر هاوڕێکانم بۆیە پێویست ناکات درۆ بکەم.

"ڕۆژی هەینی، بەسەرخۆشی هاتەوە و تەنها پێی ووتم وازی لێهێناوە."

"چی ڕوویدا؟"
ڕێبیکا ووتی.
" هەموو شتێکم پێبڵێ."

هەموو شتێکم بۆیان باسکرد بەڵام سەرنج لای نەبوو بەڵکو سەیری ئەو کورسیەم دەکرد کە ئەلێکس و هاوڕێکانی لێی دادەنیشتن.

"بڕواناکەم بەمشێوەیە یارمەتیت داوە. "
سامانثا ووتی.
" ئەو هەموو جارێک کە بە سەرخۆشی دێتە ماڵەوە و خەمبارە. تۆش وەک منداڵێکی بچوک ئاگات لێی دەبی کەچی بۆ ڕۆژی دواتر خۆشەویستێکی تری دەبێت."

ڕێبیکا ڕاستەوخۆ سەیری سەمانثای کرد کە ووتی،
"باشە ،وابیردەکەمەوە کە ئەمە زۆر شیرینە، ئەو هەموو شتێک دەربارەی ئەلێکس دەزانێت. وە ڕۆژێک دێت درک بکات کە ئەو کچە گونجاوە بۆی. "

" خودایە! ڕێبیکا. ژیانی کلارا ڕۆمانێکی ڕۆمانسی نییە تەنیا چاوەڕێ بکەی تا ڕووبدات."
سەمانثا ووتی و چاوی سوڕاند.

"ئۆه، تکایە."
ڕێبیکا چاوەکانی سوڕاند بەرەو ڕووی من.
" وابیردەکەمەوە ئەو وازی لە مێلینا هێناوە لەبەر تۆ. "

" بەڵێ، وەک ئەوەی وازی لە کریستی و کەیت هێنا بێت لەبەر تۆ. "
سەمانثا بە سوکایەتییەوە ووتی.

کە زانی هیچ سەرنجم لەسەری نییە، دەستی لە پێشم ڕاوەشاند و ووتی،
" کلارا جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان ئەوەی تۆ دەیکەیت کە تێڕوانینێکی شەرمەزارکەرانەیە و نیگایەکی ورد. "

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now