51

640 126 269
                                    

Unedited


لەشوێنی خۆی بێ جوڵە مایەوە. بۆ ساتێک شۆک ببوو کە ماچم کرد. بۆ ساتێک واهەستم کرد نایەوێ ماچم بکاتەوە ،کە ئەو بەتەواوی منی لەمێشکی خۆی دەرهێناوە وە پاڵم پێوە دەنێت بۆئەوەی لێی دووربم لەبەرئەوەی گەورەترین س*زانی سەرم ئەم زەمینەم.

بەڵام دواتر ماچی کردمەوە، بەشێوەیەک وەک ئەوەی بیەوێ قەرەبووی ئەو کاتانە بکاتەوە کە لەدەستمان دا.

ئەلێکس وادەزانێ خیانەتم کردووە بەڵام ئەمشەوە تەنیا ماچێکی بچوک بوو و زوو هەستم کرد کە هەڵەم کردووە.

وە جەیک هەردەم هەڵە بووە.

بەڵام واهەست دەکەم زۆر ڕاستە.

بەڵام ئەمەش، ئەمەی ئێستا دەیکەم، ماچکردنی جەیک، وادەکات بمکاتە خراپترین س*زانی. خراپتر لە خوشکەکەم، خراپتر لە نەتالیا.

بەڵام دەزانی چ شتێک هەموو ئەمانە خراپتر دەکا؟ وادەکا ئەم شتەی کە دەیکەم زۆر خراپتر بێت لە هی ئەوان؟

لەبەرئەوەی لام گرنگ نییە.

بەشێوەیەک ماچی دەکردم وەک ئەوەی بۆماوەیەکی زۆر نقوم بووبێت و منیش تاکە سەرچاوەی هەناسەی ئەوم.

وە منیش بەشێوەیەک ماچم دەکرد وەک ئەوەی هەرگیز نەهێڵم بڕوات.

دەزانم ئەگەر هەندێک بەشی عاقڵی مێشکم، کۆمەڵێک هۆکارم بۆ بێنێتەوە،گوێی پێنادەم و بەتوندی لە سەرمی دەردێنم چونکە ناتوانم وازی لێبهێنم.

لەکۆتاییدا لێک دوورکەوتینەوە و هەردووکمان بە قورسی هەناسەمان دەدا، نیوچەوانمان بە هی یەکتری کردبوو و هەناسەمان تێکەڵ ببوو. چاوەکانی توند داخستبوو، بەڵام من بەردەوام سەیرم دەکرد. دەمویست هەموو شتێکی ئەو لەیادم بمێنێ، برژانگەکانی کە زۆر درێژن و بۆنە خۆشەکەی وە تا چەند کەسێکی نایابە.

"نابێ ئەمە بکەین"
بە نەرمی گووتی، چاوەکانی هێشتا داخرابوون.

"دەزانم." گووتم.
"بەڵام هێشتا دەیکەین."

مەچەکی بەردام بەڵام نیوچەوانی هێشتا بە هی من کردبوو و بە چاوە سەوزەکانی سەیری دەکردم.

"تۆ ئەوت خۆشدەوێ. تۆ لەگەڵ ئەویت."
گووتی ،وەک ئەوەی بە خۆی بڵێ.
"هەردووکمان دەزانین کۆتا جار کە ئەوەمان کرد چی ڕوویدا. تۆ ناتوانی ئەمە بکەی لەبەرئەوەی تۆ ئەو کەسە نیت وە من ناهێڵم دووبارە بەو هەموو شتانە تێبپەڕی."

"کەواتە بۆچی هێشتا نەڕۆیشتویت؟"
ووتم و ناڵەیەکی کرد و دووبارە چاوی داخست.

The Guy Next Door~Kurdish~✔️Where stories live. Discover now